ماڵپه‌ڕی " الحوار المتمدن" خه‌ڵات کرا

image

ئاراس ڕه‌شید

ماڵپه‌ڕی " الحوار المتمدن" ی چه‌پ وپێشکه‌وتوخواز ،خه‌ڵاتی ده‌زگای " ابن ڕوشد" ی بیری ئازاد بۆ ساڵی 2010ی پێ‌به‌خشرا.


ده‌زگای ئیبن ڕوشد بۆ بیری ئازاد خۆشحاله‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی ماڵپه‌ڕی " الحوار المتمدن" به‌ خه‌ڵاتی دوانزه‌هه‌مین ساڵی خۆی.
له‌ ساڵی 1998ه‌وه‌ ده‌زگای ئیبن ڕوشد بۆ بیری ئازاد هه‌ستاوه‌ به‌ پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی به‌ که‌سایه‌تی یان ده‌زگا یه‌ک که ئه‌نجامه‌کانی  پشکی بووبێ له‌ کۆمه‌ک کردن به‌ بیری ئازاد له‌ جیهانی عه‌ره‌بدا.له‌م ساڵیشدا خۆشاحاڵه‌ به‌ پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی شانازی به‌ نوێنه‌ری ماڵپه‌ڕی الحوار المتمدن له‌ 26ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگێک که‌ له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری ئیسلامی له‌ به‌رلین ده‌گێڕدرێت،به‌م بۆنه‌وه‌ که‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ کاری هاوبه‌ش له‌ نێوان مۆزه‌خانه‌و ده‌زگای ئیبن ڕوشد بۆ بیری ئازاد دا ده‌کرێت.
له‌ ساڵی 2001دا سیاسه‌تمه‌داروڕۆژنامه‌کاری عیراقی و چالاک وان له‌ بواری ئه‌نته‌رنێت " ڕزگار ئاکره‌یی" دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی " الحوار المتمدن"ی ڕاگه‌یاند(www.ahewar.org).ماڵپه‌ڕی الحوار المتمدن له‌م کاته‌دا به‌ چالاکترین ماڵپه‌ڕو بڵاوترینیان داده‌نرێت له‌ دنیای عه‌ره‌ب وجیهاندا.به‌ جۆرێک ژماره‌ی سه‌ردانی که‌رانی گه‌یشته‌300ملیۆن و ژماره‌ی خوێنه‌رانی بابه‌ته‌کانی خۆی له‌ 550ملیۆن خوێنه‌ر داوه‌،ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئه‌م مالپه‌ڕه‌یان کردوه‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بیه‌ ئه‌لکترۆنیه‌ تایبه ت وناسراوانه ‌پتر بووه‌.له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی الحوار المتمدن زیاتر له‌ 15هه‌زار نووسه‌ری ژن وپیاو ،که‌ له‌ زوربه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی وئه‌وروپا دان،‌، به‌ بێ به‌رامبه‌روبه‌شێوه‌ی خۆبه‌خش نووسینه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌.تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی 200هه‌زار ووتار و باس ولێکۆڵینه‌وه‌بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.زۆرێک له‌ بیریاری ناسراوی دنیای عه‌ره‌ب کۆکن له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ووتاره‌کانیان له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا ،له‌به‌ر به‌ربڵاوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ و به‌ربڵاوی خوێنه‌رانی.
هه‌روه‌ها حوار المتمدن ناسنامه‌ی خۆی به‌ڕۆشنی به‌هیز کردوه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێگای گفتوگۆی شارستانیانه‌ له‌ هه‌موو بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ند به‌ پرس و نه‌هامه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی .هه‌وڵ ده‌دات به‌ کۆمه‌ک کردنی ‌هێزه‌ عیلمانیه‌ تازه‌کان و کۆمه‌ک کردنی په‌یوه‌ند گرتنی کۆمه‌ڵه‌کانی که‌ ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر،بۆ کردنی کاری هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و علمانی ودیموکرات له‌ دنیای عه‌ره‌ب.پتر له‌وه‌ش ،ماڵپه‌ڕی الحوار المتمدن کاری کۆمه‌ک وبه‌‌هێز کردنی مافی مرۆڤ و ژنان و،به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ به‌ دژی هه‌مووجۆره‌کانی زوڵم وزۆر به‌گشتی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی توندڕه‌وی له‌ ئه‌ستۆ گرتوه‌.هه‌روه‌ها،هانی دایه‌لۆگی کراوه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بیری سیاسی چه‌پ ده‌دات. به‌ داخه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک جار،ڕاسگۆیی و ڕۆشنی به‌ر به‌رگریکه‌رانی ده‌که‌وێت له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا ،بۆیه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کاندا ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ڕێی له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌گیرێت،هه‌روه‌ها زۆرێک له‌ نووسه‌رانی توشی سزای به‌رگری کردنیان ده‌بنه‌وه‌ له‌ مافی که‌سایه‌تی خۆیان له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین.
ده‌زگای ئیبن ڕوشد هه‌ستا به‌هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌یه‌کی ناوبژیوان له‌ که‌‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ که‌‌ ناسراوبوون به‌ باس و بڵاوکراوه‌کانیان له‌ باره‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ سه‌ر تۆڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێت له‌ جیهانی عه‌ره‌بی، و خۆبه‌خشیان کرد بۆ هه‌ستان به‌و کاره‌ و ناوبژیوانکردنی خه‌ڵاتی ئیبن ڕوشد بۆ ئه‌م ساڵ.لیژنه‌ی ناوبژیوان ی ئه‌م ساڵ له‌ " ئه‌حمه‌د عاشور( سه‌رپه‌رشتیاری منتدی الجزیره‌ تۆک،قه‌ته‌ر )،دکتۆر خالد الحروب( به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی بۆ ڕاگه‌یاند له‌ زانکۆی کامبریج) ،خاتوو ئیمان النفجان( تۆمارکه‌ر،شانه‌شینی عه‌ره‌بستانی سعودی)،هه‌روه‌ها خاتوو نه‌زیهه‌ ره‌جیبه‌( ڕۆژنامه‌نووس وماف ناس،تونس).
ده‌زگای ئیبن ڕوشد بۆ بیری ئازاد  وه‌کو ده‌زگایه‌ک له‌ ئه‌ڵمانیا پێکهات و که‌سایه‌تی له‌ ووڵاتانی جۆراوجۆری عه‌ره‌بی خۆرئاوا بوونه‌ ئه‌ندامی ئه‌و ده‌زگایه‌.ناوه‌که‌شی ڕێزلێنانه‌ له‌ فه‌یه‌لسوف ئیبن ڕوشد(1126-1198).ئه‌م ده‌زگایه‌ خۆی ته‌رخان کردوه‌ بۆ کارکردن له‌ پشتیوانی کردن وکۆمه‌ک کردن و هاندانی بیری ئازاد و ڕێنوێنی ڕۆشنکه‌ر و دیموکراتی له‌ جیهانی عه‌ره‌بی ،به‌ ڕێگه‌ی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌.له‌گه‌ڵ جیاوازی بابه‌ته‌کانی له‌ هه‌ر ساڵێکدا. ئه‌و مه‌یدانانه‌ی که‌ خه‌ڵاته‌کانی تێدا پێشکه‌ش کراون: ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن، سه‌ربه‌ستی ئافره‌ت،بیری ڕه‌خنه‌گری،کاری په‌رله‌مانی،فه‌لسه‌فه‌وعه‌قلانیه‌،ئه‌ده‌بی ملتزم،چاکسازی ئایینی،مافه‌کانی مرۆڤ،ده‌رهێنانی سینه‌مایی، ڕابوونی عه‌ره‌بی،ئابووری.له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵیک ده‌زگا هه‌ڵده‌ستێ به‌ بانگێشتی ئه‌ندامه‌کانی بۆ دیاری کردن وهه‌ڵبژاردنی بابه‌تی خه‌ڵات کراو،له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ناو کۆمه‌ڵیک بابه‌ت.ئه‌مه‌و ده‌زگا وای کردوه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی ناوی براوه‌ بۆ خه‌ڵاته‌که‌ ،مافێکی کراوه‌ی هه‌ریه‌کێک بێت که‌ ئاره‌زووی به‌شداری کردنی هه‌بێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.پاشان ده‌زگای ئیبن ڕوشد لیژنه‌ی ناوبژیوانی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌بژێرێ ،که‌ پسپۆربێت له‌ مه‌یدانی ئه‌و بابه‌ته‌ دیاری کراوه‌ بۆ خه‌ڵات.لیژنه‌ی ناوبژیوان که‌سی براوه‌ بۆ خه‌ڵات دیاری ده‌که‌ن. به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌که‌،خه‌ڵاتی ساڵی 2010 ته‌رخان کرا بۆ " خاوه‌نی تۆمارکراو*" ژن یا پیاو" چالاکی چڕ کردبێته‌وه‌ له‌ تۆڕی ئه‌نته‌رنێت له‌ پێناو به‌هێزکردنی جه‌ده‌لی ئازاد و کراوه‌".

 


• تۆمارکراو: مه‌به‌ست خه‌ڵاتکراوی 2010یه‌ " الحوار المتمدن"

 ئاراس ڕه‌شید 
 له‌سایتی " الحوار المتمدن" وه‌رگیراوه‌.
10،10،2010

 

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م بابه‌ته دیارینه‌کراوه
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ت
5.00