لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
|
ڕۆژوو (بە عەرەبی: الصیام) بە مانای وازھێنان لە شتێک دێت، بۆ نموونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت.
ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام، ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان دەگرێتەوە لە ھەمان کاتدا لە ئیسلامدا ڕۆژووی خۆبەخشانە ھەیە کە موسڵمانان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەتوانن بەڕۆژوو بن. ڕۆژوو لە ئیسلامدا وازھێنانە لە خواردنەکان ڕۆژێکی تەواو لە ھەڵاتنی شەبەقەوە تا ئاوابوونی خۆر، بەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.
ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە لەسەر موسڵمانان وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ كُتِبَ عَلَيكُمُ الصِيامُ كَما كُتِبَ عَلَى الذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ. واتە: ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە ھەر وەکوو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو.
ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە وەک پێغەمبەر دەفەرموێت؛ (إن الله فرض صيام رمضان، وسننت لكم قيامه، فمن صامه وقامه ايمانا واحتسابا خرج من ذنوبه كيوم ولدته أمه). واتە: خوا ڕەمەزانی فەڕز گرتووە و شەونوێژەکەی سونەتە لەسەرتان، ئەوەی ڕۆژووەکەی بگرێت و شەونوێژەکەی بکات بەباوەڕ و لە ڕێگەی خوادا، لە گوناهەکانی خۆش دەبێت وەک ئەوەی تازە لە دایک بووبێت. (زیاتر…)
|
لە ھەواڵەکاندا
|
|
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
|
ڕێکەوتی ئێستا: ٢٨ی ئابی ٢٠١٤، بەرانبەر بە ٦ی خەرمانانی ٢٧١٤ی کوردی (نوێکردنەوەی پەڕە)
- لەساڵی ١٩١٦ ، حکومەتی ئاڵمانیا جەنگی لەدژی ڕۆمانیا ڕاگەیاندو ھێرشی کردە سەر ناوچە سنوریەکانی ڕۆمانیا.
- لەساڵی ١٩٢٢ ، ژمارە چواری ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری بووە.
- لەساڵی ٢٠٠٧ دا ، عەبدوڵڵا گول وەکو سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵبژێردرا، کە لەپاش سێ خولی دەنگدان لەناو پەرلەماندا توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.
|
وێنەی ھەڵبژێردراو
|
|
|
|
|
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ١٤٬٧٩٥ وتار و ٨٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
|
|
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
|
|
تا ئێستا ١٤٬٩٨٣ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ٨٥ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
|
|
|
|