شەڕی ڤیێتنام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دیمەنێک لە جەنگی ڤێتنام

جەنگی ڤێتنام (بە ئینگلیزی: Vietnam War) ساڵی‌ ١٩٥٤ز و ، شکستی‌ سەربازی‌ فەڕانسە لە شەڕی‌ ھیندۆچینی‌ (١٩٤٦-١٩٥٤) بۆ گێرانەوەی‌ ڤیەتنام ، زلھێزەکان لە جنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی‌ ھەریەک لە ڤیێتنام و لاوس و کەمبۆدیا کۆبوونەوە بۆ وتوێژکرن بۆ کۆتایی‌ ھێنان بەم ململانێیە. لە ناو بەندەکانی‌ تردا، ڕێکەوتنامەکە کە بە ڕێکەتننامەی‌ جنێڤ ناسرا دابەشبوونێکی‌ کاتی‌ ڤیێتنام بۆ دوو بەشی‌ باکوور و باشوور دابین دەکات: لەبەشی‌ باکوری‌ دا ڤیت مین کە گروپیێکی‌ کۆمۆنیستی‌ بوون و داوای‌ سەربەخۆیی‌ ڤیێتنامیان دەکرد ھەبوون و لەبەشی‌ باشوریشیدا فەڕانسییەکان و ڤیێتنامی یە لایەنگرەکانیانی‌ تێدابوون.


بۆ ڕێگەگرتن لە دابەشبوونی‌ ھەمیشەیی‌ ئەو وڵاتە ڕێکەوتنەکە پێشنیازی‌ ئەنجامدانی‌ ھەڵبژاردنی‌ نیشتمانی‌ دەکرد لەساڵی‌ ١٩٥٩ز بە مەبەستی‌ یەکخستنەوەی‌ وڵاتەکە‌. کاتێکیش ڤیێتنامییەکانی‌ باشوور ئەنجامدانی‌ وەھا ھەڵبژاردنێکیان ڕەتکردەوە چونکە ھەر لەسەرەتاوە دەزانرا کە گروپی‌ ڤیت مینە ئەیباتەوە، ڤیێتنامییەکانی‌ باکوور دەستیان کرد بە لە کارخستنی‌ ڤیێتنامی‌ باشوور.

نەخشەی ڤێتنامی باشوور-ناوچە سەربازیەکان لە ١٩٦٧ز دا



ساڵی‌ ١٩٥٩ز جەنگی‌ ڤیێتنام ، ڤیێتنامی‌ باکووری‌ کۆمۆنیست و بەرەی‌ ڕزگاریخوازی‌ ڤیێتنامی‌ -کە گروپێکی‌ ناسیۆنالیستی‌ بوون و بنکەکەیان لە باشوری‌ ڤیێتنام بوو-خستە یەکبەرەوە دژبە ڤیێتنامی‌ باشوور. ساڵی‌ ١٩٦٥ز ئەمریکا ھێزی‌ سەربازی‌ ڕەوانەی‌ ڤیێتنام کرد بۆ یارمەتیدانی‌ باشوورە ڤیێتنامی‌ باشوور. ململانێیەکی‌ درێژ خایەن و خوێناوی‌ کە بە جەنگی‌ ڤیێتنام ناسرا ڕوویدا و تا ساڵی‌ ١٩٧٥ی‌ خایاند. پێش کۆتایی‌ ھاتنی‌ بە وڵاتانی‌ دراوسێ (لاوس و کەمبۆجیا)دا بڵاو بووەوە و تا درەنگانێک دوای‌ ١٩٧٥ز درێژەی‌ کێشا. لە کەمبۆدیا جەنگەکە بزووتنەوەی‌ کۆمۆنیستی‌ ناسراو بە "خمێر رۆگ" بە سەرکردایەتی‌ پۆل پۆتی‌ گەیاندە دەسەڵات کە ڕژێمەکەی‌ ڕەشە کوژی‌ (جینۆساید)ێکی‌ بەسەر گەلەکەی‌ ھێنا. لەم کاتانەدا ، لەناوەڕاستی‌ شەستەکان جیھانی‌ کۆمۆنیزم دووبارە خۆی‌ بەشێوەیەکی‌ کاریگەر تەشکیلە کردەوە لە ئەنجامی‌ دابەشبوونی‌ تاڵ و ئاشکرای‌ بەرەو زیادچووی‌ نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و چین.



سەرچاوە[دەستکاری]