دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
Territory of Ashmore and Cartier Islands
خاکەکانی دەرەوەی
وێنەی دوورگەکان لە ئاسمانەوە
وێنەی دوورگەکان لە ئاسمانەوە
ئاڵای دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
Flag
Ashmore and Cartier Islands in its region.svg
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
پۆتانەکان: ١٢°١٥′٣٠″S ١٢٣°٠٢′٣٠″E / ١٢.٢٥٨٣٣°S ١٢٣.٠٤١٦٧°E / -12.25833; 123.04167پۆتانەکان: ١٢°١٥′٣٠″S ١٢٣°٠٢′٣٠″E / ١٢.٢٥٨٣٣°S ١٢٣.٠٤١٦٧°E / -12.25833; 123.04167
وڵات  ئۆسترالیا
دوورگە -
کۆمەڵە - دوورگە -
شوێن ئۆقیانووسی ئارام
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەر وەزارەتی گواستنەوەی ئوسترالیا
ڕووبەر
 • سەرجەم ١٩٩٫٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٧٫٠١ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان (٢٢٠٧)
 • سەرجەم ٠
 • چڕی ٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتی UTC ‪(UTC٨+)

دوورگەکانی ئاشمۆر و کارتیەر بە ئینگلیزی: Ashmore and Cartier Islands دوو کۆمەڵە دوورگەی بچووک و نزمن کە لە ناوچەی گەرمەسێری ئوقیانووسی هیندی هەڵکەوتوون، ئەو دوورگانە لە باشووری ئیندۆنیزیا و باکووری ئوسترالیان و بەشێکن لە خاکەکانی دەرەوەی ئوسترالیا

جوگرافیا[دەستکاری]

سنووری کۆمەڵە دوورگەکانی ئاشمۆر (لە ڕۆژاوا) و کارتیەر (لە ڕۆژهەڵات) بە گشتی ١٩٩،٤٥ km2 کە لە نێو شیلانە دەریاییەکان دایە. لەو پانتاییە نزیک بە ١١٤،٤٠٠ km2 بریتیە لە وشکی . ئەو خاکە تا ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن کانبێرا و لە ڕێگای وەزارەتی دادی وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەدەبرا، بەڵام لەو ساڵەوە درایە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن.


ژینگەزانی[دەستکاری]

ئەم دوورگانە لە ساڵی ١٩٨٣ وەکوو ناوچەی پارێزراوی دەریایی هەژمار دەکرێن، جۆراوجۆری گیانلەبەران لەو دوورگەیە دا گەلێک زۆرە. هەروەها لە لای ڕۆژاوای ئەم دوورگانە و لە دەریای تیمۆر و ئارافۆرا دا ١٤ جۆری جیاوازی ماری دەریایی و زیاتر لەهەر شوێنێکی تر بەدی کراوە. جگە لەوەش هەبوونی هەڵدێر و کەندی شیلانی و ژیانی گیانلەبەرە ئاوژییەکان گرینگی ئەم ناوچەی زیاد کردووە. ڕێککەوتنامەی نێوان وڵاتی ئیندۆنێزی و ئوسترالیا بوو بە هۆکارێک تا ماسیگرەکانی ئیندۆنیزیا ئاستەنگێکی زیاتریان لەم ناوچانە دا هەبێت.


ئابووری و کۆچبەری[دەستکاری]

هیچ چالاکیەکی ئابووری لەم دوورگانە دا بوونی نیە. دوورگەی ئاشمۆر نزیکترین بەشی خاکی ئوسترالیایە لە ئیندۆنیزیا بوو کە حەشارگەیەکی پەسەندکراو بوو بۆ پەنابەران و پەناخوازان کە لە لایان قاچاخچیەکان دەبردرانە ئوسترالیا. کاتێک دەچوونە ناو ئەم دوورگانە بە بیانووی ئەوەی کە گەیشتوونەتە خاکی ئوسترالیا و مافی پەنابەریان داوا دەکرد. ئەمە بەرە بەرە بوو بە هۆکارێک بۆ خراپ بوونی ناوی ناوچەکە، لە کاتێک دا کە کۆمەڵێک پەنابەری سیاسی هەلاتنە ئەم دوورگانە بابەتەکە گرینگتر بوو.


پێشانگای وێنە[دەستکاری]


سەرچاوە[دەستکاری]