پلەی گەرمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پلەی گەرمای زەوی

پلەی گەرما (بە ئینگلیزی: Temperature) بریتیە لە فاکتەرە گرنگەکانی زانستی فیزیک کە بەهۆیەوە باری گەرمی هەر تەنێک یان چواردەورەکەی دەستنیشان دەکرێت. گەرمی بریتییە لە شێوەیەکی تایبەتی وزە کە دەکرێ بگوترێ گەرمی لە ڕووی وشە و ماناوە یەکسانە بە وزە. باری گەرمی هەر تەنێک بە پلەی گەرمی دەستنیشان دەکرێت، دەپێورێ یان هەستدەکرێ کە گەرمە یان ساردە، لە کاتێکدا تەنیا باری گەرمی زیاتر سەرنجمان ڕادەکێشێ چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانمانەوە هەیە.[١]

یەکەی پلەی گەرمی بریتییە لە پلەی سیلیزی (Celsuis) کە بە (°C) دەردەبڕێت. پلەیەکی (Celsius) بریتییە لە یەک لەسەر سەدی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان سفر و پلەی سەدی. بەڵام یەکەی داینامیکە گەرمی پلەی گەرمی (T) بریتیە لە کێلڤین (Kelvin) کە لە نێو سیستەمی دەوڵەتیدا بە (SI) ناسراوە. هەروەها پەیوەندی نێوان هەردوو یەکەکەش بە بەهای ٢٧٣.١٥ لە یەکتر جیا دەکرێتەوە.[٢]

پلەکان بریتین لە:

  • پلەی سێلیسیوس (پلەی سانتیگراد)
  • پلەی فارێنھایت

پەیوەندی نێوان پلە جۆراوجۆرەکان[دەستکاری]

  • Tk=Tc+273.15
  • Tc=5/9(Tf-32)‎
  • Tf=9/5Tc+32

ھەندێک لە پلە گرینگەکانی گەرما و سەرما[دەستکاری]

بابەت گەرمی و ساردی بە سێلیسیوس
١ خاڵی کووڵینی ھایدرۆجینی شل ٢٣٥-
٢ خاڵی کووڵینی ئۆکسجینی شل ٣٢-
٣ خاڵی بەستانی ئەلکۆل ١١٦-
٤ خاڵی بەستانی جیوە ٣٩-
٥ خاڵی توانەوەی سەھۆڵ ٠
٦ گەرمای جەستەی مرۆڤی ساخ ٣٧
٧ خاڵی کووڵینی ئەلکۆڵ ٧٩
٨ خاڵی کووڵینی ئاو ١٠٠
٩ خاڵی کووڵینی جیوە ٣٥٧
١٠ خاڵی تاوانەوەی زێڕ ١٠٦٧
١١ گەرمای ناوکی زەوی ٣٧٠٠
١٢ گەرمای سەر خۆر ٥٧٠٠

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی - دما

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. کتێبی: لێکۆڵینەوەی بیناسازی زانستیی بۆ هەرێمی کوردستان، نووسینی: دکتۆری ئەندازیار صلاح الدین غریب قادر. لاپەڕە: ١١٠
  2. کتێبی: لێکۆڵینەوەی بیناسازی زانستیی بۆ هەرێمی کوردستان، نووسینی: دکتۆری ئەندازیار صلاح الدین غریب قادر. لاپەڕە: ١١٠