زمانی فارسی
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زمانی فارسی یەکێکە لە زمانە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان و بەشێکە لە خیزانی زمانه ئێرانیه‌کان.
له نێوان ئه‌و زمانانه‌ی به زمانی كۆمه‌ڵی زمانانی ئێرانی ناسراون، زمانی فارسی به‌شێكه له چڵی باشووری رۆژئاوای لقی ئێرانی زمانه هیندوئه‌وروپیه‌كان.[١]
فارسی زمانی ڕەسمیی وڵاتی ئێرانە.[٢] ئەگەرچی بەپێی دەستوور زمانی ڕەسمیی وڵاتی تاجیکستان، تاجیکی[٣] و ھیی ئەفغانستانیش دەرییە[٤] بەڵام بە شێوەیەکی ناڕەسمی زمانی ئەم وڵاتانەش بە فارسی دەناسرێ.[٥][٦][٧][٨][٩] [١٠][١١][١٢] له ئوزبەکستانیش خەڵکێکی زۆر بە فارسی قسە دەکەن.
ئاخێوەرانی زمانی فارسی ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ۱۱۰ ملێۆن.[١٣] فارسی له نێوان زمانه ئێرانیه‌کاندا له بواری گه‌وره‌یی یه‌که‌مین زمانه.
زمانی فارسی یه‌کێکه له زمانه ساده و خۆشه‌کانی دنیا. ئە‌نگە‌ڵس له نامه‌یه‌کدا بۆ مارکس ده‌نووسێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ری رۆژهه‌ڵات ناچار بووم زمانی فارسی فێر بم، پێم زمانێکی ساده و شیرین بوو و نازانم بۆ چی ئه‌وانه‌ی له زمانێکی جیهانی ده‌گه‌ڕێن، زمانی فارسی هه‌ڵنابژێرن.[١٤] فارسی ئه‌و زمانه‌یه حافز، سه‌عدی و فیرده‌وسی شیعریان پێگوتوه. مه‌ولانا، رامان و فه‌لسه‌فه عیرفانیه‌که‌ی به زمانی فارسی هۆنیوه‌ته‌وه. نه‌ک به ته‌نیا حه‌کیم و شاعیرانی فارسی زمان، به‌ڵکه شاعیر و وێژه‌وانانی زمانه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک ئیقباڵ لاهووری بۆ باندۆڕ و جوانی قسه‌یان، سوودیان له زمانی فارسی بینیوه.[١٥]
زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی پوخته و سیسته‌ماتیک و ڕه‌وانه. زمانی کوردی له‌گه‌ڵ فارسی ڕیشه‌یه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه.
له هونه‌ری خۆشنووسی‌دا، فارسی شێوەو یاساکانی نوسینی تایبه‌تی هه‌یه و خه‌تی شكه‌سته‌یه‌ی فارسیه‌و شێوه‌ی روونووس فارسیش تایبه‌ته. شێوەی نوسینی فارسی یان نووسینی تەعلیق وردەکاری زۆر تیایە و ٣ جۆر قەڵەم بەکاردێت لە نوسینەکانا بە ٣ قەبارەی جیاواز چونکە لە هەندێ شوێنی نوسینی پیتەکان باریکتر ئەنوسرێت.
پێرست
مێژوو[دەستکاری]
سه‌ره‌تا[دەستکاری]
فارسی کۆن و فارسی نێوه‌ڕاست (پاڵه‌وی) باو و باپیری فارسییه. زمانی فارسی نێوه‌ڕاست ساسانیه‌کان سه‌رچاوه‌ی زمانی فارسییه. وشەی «فارسی» یان پارسی لە وشەی فارسیی کۆن «پارسە» کەوتۆتەوە.[١٦]
زمانی فارسی کۆن زمانی ئێران له شاهه‌ناشاهیی هه‌خامه‌نشیه‌کان بووه. زمانی په‌هله‌وی (فارسی نێوه‌ڕاست)ش، زمانی فه‌رمی ساسانیه‌کان بووه و ئه‌ده‌بیاتی دینی زه‌رده‌شتیه‌کانی پێ نووسراوه و گه‌لێک کتێبی وه‌ک دینکرت، بون‌ده‌هشن، درخت ئاسوریک و... نمونه‌ی ئه‌وانه‌ن و به‌شێ له‌وانه‌ش له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام دا وه‌رگێڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی. زمانی په‌هله‌وی، نزیکی زۆری له‌گه‌ڵ زمانی فارسی‌دا هه‌یه.
دواتر ئێران له ژێر هه‌ژمون و چاولێکه‌ری، ئیسلامی عه‌ره‌بی دایه. دوای ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ساسانیه‌کان به ده‌ستی عه‌ره‌ب رووخێرا و عه‌ره‌به‌کان بڕوای دینی خۆیان به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا زاڵ کرد. شێوه‌ی خه‌تی خویان و ئه‌لفوبێ یان به جێگای پیتی فارسی نێوه‌ڕاست (په‌هله‌وی) که له ئێران‌دا باو بوو دانا. هه‌ر له‌که‌متر له دوسه‌د ساڵێک دوای هه‌ژمونی زمانی عه‌ره‌بی به هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه، فارسه‌کان که‌وتنه زیندو کردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ.
پاش په‌ره‌پێدانی ئیسلام، فارسی نوێ زاراوه‌یه‌ك بوو كه به پێی بناخه هه‌ره كۆنه‌كانی خۆی ئاوێته‌ی زاراوه‌كانی تر ببوو و ئه‌م تێكه‌ڵبوونه ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان ده‌ستی پێكردبوو. فارسه‌كان كه‌وتنه هه‌وڵ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ی خۆیان و ده‌ستیان كرد به نوسین. دیاره كه په‌ڕتوكی شانامه‌ی ئه‌بو مه‌نسوری – كه خودی كتێبه‌كه له‌نێو چووه و ته‌نها پێشه‌كیه‌كی لێ به‌جێ ماوه - ده‌توانین بڵێین یکێکی له كۆنترین كتێبه كه به فارسی نوسراوه (ساڵی ٣٤٦ هێجری و ٩٢٧ی زایینی) و تا ئێسته ماوه‌ته‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری بووه.
له‌کاتێکدا شاعیرێکی ئێرانی له‌ده‌رباری سه‌فاریه‌کان دا وه‌کو عاده‌ت به‌عه‌ره‌بی ده‌که‌وێته مه‌دح و پیا هه‌ڵدانی یه‌عقوب له‌یس، میره سه‌فاری، گرژ ده‌بێت و ده‌ڵێت: "بۆ به‌زمانێک له‌گه‌ڵم ده‌دوێن که‌من هیچی لێ حاڵی نابم؟". دواتر سامانیه‌کان زمانی فارسی یان کرد به زمان ڕه‌سمی.
له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌وه زمان و فه‌رهه‌نگی فارسی ده‌که‌وێته بوژانه‌وه، هه‌رسێ شاعیری فره ناوداری باستانی ئێرانی (ئه‌بولقاسمی فێرده‌وسی) و (سه‌عدی شیرازی) و (خواجا حافز) به‌شاکاره نه‌مره‌کانیانه‌وه سه‌رحی زمان و نه‌ته‌وه‌ی فارسی دوای ساسانیه‌کان بنیات ده‌نێنه‌وه. به‌هاتنی ئیسلام، شیعری ئێران كه به‌ر له ئیسلام هجائی واته بركه‌یی بوو، بوو به عه‌روزی. شاعیری پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی ئێران ئه‌بولقاسمی فێرده‌وسی که به زمانی فارسی شیعری وتوه و به‌ڕاستی له‌و شه‌ست هه‌زار هه‌ڵبه‌سته‌ی خۆیدا فه‌رهه‌نگی ئێرانی زیندوو کردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن بزاڤی عیلمی ئه‌ده‌بی فارسی یه‌وه كه‌له‌هه‌وه‌ڵی سەدەی پێنجه‌مدا له‌لایه‌ن ئه‌بوره‌یحان بیروونی، ئه‌بوعه‌لی سینا و شاگرده‌كانی وان دا ده‌ستی پێ كرد به‌ره‌به‌ره‌نوسینی كتێب به‌فارسی دیسان ده‌سپێكرا.
دواتر[دەستکاری]
فارسی زۆرتر له هه‌زار ساڵه که نه‌ک ته‌نیا زمانی گشتی و فه‌رمی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی ئیرانیانه به‌ڵکوو له سه‌ده‌کانی پێشین به سه‌ر زه‌میننه‌کانی هاوسێ و دووره ده‌ستیش چووه‌و خه‌لکی ئه‌و سه‌رزه‌مینیش ئه‌ویان به ده‌ربڕینی هه‌ست و ئیحساس و هزرو زانیاری و دانیشی خۆی هه‌ڵبژاردوه و به وی شێعر گوتووه، کتیب یان نووسیوه و شوێنه‌واری به قیمه‌تیان به وجود هێناوه.
زۆرێ له شاعیرانی فارسی‌زمان شێعری عیرفانییان داناوه و شێعری عیرفانی به‌شێکی گرینگی ئه‌ده‌بی فارسییه.
هه‌ستیاران و شاعیران ونووسه‌رانی وه‌کوو ڕووده‌کی سه‌مه‌رقه‌ندی، کسایی مروزی، به‌لعه‌می، نرشخی، ناسرخوسره‌و قوبادیانی، شهید بلخی، حه‌نزه‌له بادغیسی، سه‌نایی غه‌زنه‌وی، میبدی، جامی، هه‌راتی، فرده‌وسی، خه‌یام، عه‌تار، سه‌عدی، حافز، خاقانی شروانی، نیزامی گه‌نجه‌وی، قه‌تران ته‌ورێزی، سائیب ته‌ورێزی، ئه‌وحه‌د مه‌راغه‌یی، شیخ مه‌حمودی شه‌بسته‌ری، مه‌وله‌وی، شه‌رفخانی بدلیسی، فاطمه‌کردستانی، شیخ محمه‌د مردۆخ کردستانی و هه‌زاران شاعیر و نووسه‌ری دیکه هه‌موو به فارسیان نووسیوه‌و به فارسیان شێعر هۆندۆته‌وه.
خه‌یام بیركارى‌زان و شاعیرى گه‌وره‌ى ئێران و فه‌یله‌سوفى رۆژهه‌لات له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى پێنجه‌م و سه‌ه‌رتاكانى سه‌ده‌ى شه‌شه‌مه. ته‌رزى به‌یانى مه‌سله‌ك و فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتى فارسى به‌جێهێشتوه و كاریگه‌ری خه‌یام له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی به‌ریتانی و ئه‌مریكا، كاریگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر دنیایی شارستانی ئه‌مڕۆ.[١٧] ئێدوارد فیتزجیڕالد (۱۸۰۹-۱۸۸۳) له ساڵی ۱۸۵۹ چوارینه‌كانی خه‌یامی وه‌رگێڕانه سه‌ر ئینگلیزی و دوای ساڵێك له‌و وه‌رگێرانه خه‌یام له رۆشنبیری ئینگلیزی و ئه‌وڕوپیدا ناسرا و كاریگه‌ریشی زۆربوو بۆ ناساندنی ئه‌ده‌بی فارسی و رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی له ئه‌وروپاوه.
چوارینه یه‌كه‌م جار ڕووده‌كى شاعیر به‌دیهێناوه به‌لام چوارینه‌كانى خه‌یام له‌ئه‌ده‌بى فارسی‌دا سیمایه‌كى جیاوازترى هه‌یه كه پێكهاتى سه‌ره‌كى ئه‌وانه‌بیركردنه‌وه‌یه له رازیى بوون و دووچارى حیره‌ت و سه‌رسام بوون و دۆستى دامانه. خه‌یامى نیشابورى كه دیارترین كه سانێكه كه هۆنراوه‌ى بۆ بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فیه‌كانى خۆى به‌كاربردوه.[١٨]
هه‌موو نووسه‌ران و هه‌ستیارانی ئازه‌ربایجانیش له سه‌ده‌ی دووهه‌می هیجری وه‌کوو محه‌مه‌د به‌عیس که‌عه ڕه‌ب بوو، بوو به دۆستی بابه‌ک و به فارسی شێعر ده‌گوت و خاقانی شه‌روانی، نیزامی گه‌نجه‌وی، مه‌هه‌ستی گه‌نجه‌وی، قه‌تران ته‌برێزی، هه‌مام ته‌ورێزی، شه‌مسی ته‌ورێزی، سائیب ته‌برێزی، ئه‌وحدی مراغه‌یی، محه‌ممه‌دخه‌لف ته‌ورێزی، قاسم ئه‌نوار ته‌ورێزی و هه‌زاران شاعێر‌و نووسه‌ری کۆن وهه‌زاران شاعیر و پێشه‌وه‌رو خه‌ڵکی ئاسایی له کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و دووکان هه‌تاسه‌ده‌ی ۱۱ و ۱۲‌ی هیجری به فارسی شێعریان هۆندۆته‌وه.
ئاسیای گچکه‌ش وه‌کوو هندوستان له سه‌ده‌کانی دوایی ئیسلام به تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌کان له سه‌ده‌ی پینجه‌م هه‌تا کۆتایی سه‌ده‌ی ۱۳ی هیجری وه‌کوو خوڕاسان و ئازه‌ربایجان له لانکه‌کانی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری ده‌بێته پارسی. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له سه‌رده‌می هێنانی به هائه‌له‌دین وله‌د به هۆی عه‌لائه‌دین که‌یقوبادی دووه‌م بۆ قۆنیه‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی مه‌وله‌وی به‌و په‌ڕی خۆی ده‌گات.
له باره‌گای ئه‌م پاڵشایه‌ی سه‌لجوقی (که‌یقوبادی دووهه‌م)هه‌ستیاران و پیاوچاکانی وه‌کوو محه‌ممه‌دجه‌لاله‌دین موله‌وی، فه‌خره‌دین ئێراقی، برایم محه‌ممه‌د تفلیسی، سه‌دره‌دین قونوی، که‌ریم ئاقسرایی، قوتبه‌دین شیرازی، سه‌عیده‌دین فرقانی، شیخ عه‌وڵا شه‌بسته‌ری، قازی زاده ئه‌رده‌بیلی، مه‌ولانا فه‌خر خه‌لخالی، مه‌لا واقف خلخالی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا پاشای ته‌ورێزی، حه‌کیم ابوتالیب ته‌ورێزی و گه‌لێکی تر پله‌و پایه‌یان هه‌بوو که هه‌موویان له گه‌وره پیاوانی شێعر‌و ئه‌ده‌بی پارسی بوون. زوربه‌ی پاشاکانی سه‌لجوقی ئاسیای گچکه و زوربه‌ی پاشایانی عوسمانی که‌هه‌ستی شێعرگوتنیان هه‌بوو، وه‌کوو عه‌لائه‌دین که‌یقوباد، سولتان بایه‌زیدئیلدرم، سوڵتان سه‌لیم، سوڵتان سولیمان قانوونی، به‌فارسی شێعریان گوتوه. سوڵتان بایزیدئیلدرم له‌ئاسیای گچکه و ئه‌میر تیمورله‌نگ له‌خواڕه‌زم (۸۰۴ هجری) به‌فارسی له‌گه‌ڵ یه‌کترنامه‌گۆڕینه‌وه‌یان ده‌کرد. قاقه‌زنووسینه‌کانی شاسمایل سه‌فه‌وی وسوڵتان سه‌لیم و پاشاکانی گورگانی هیند و پاشاکانی سه‌فه‌وی و خونکارانی دیکه‌ئه‌م لاوئه‌ولای ئاسیاش به‌فارسی بوو وئه‌و هه‌ستیار و شاعیرانه‌ی که‌لێره‌وله‌وێ دیوانی شێعری خۆیان پێشکیشی ئه‌م پاشایانه کردوه‌و ئه‌وانیان به‌فارسی مدح کرد‌و پێهه‌لاگووتوون.
عوسمانییه‌كان هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ش به زمانی فارسی موڕاسه‌لاتی خۆیان ده‌كرد، ئه‌وه‌تا شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی كه شه‌ره‌فنامه ده‌نووسێ و پێشكه‌شی سوڵتانی عوسمانیی ده‌كات، به زمانی فارسی ئه‌و كتێبه‌ی بۆ ده‌نووسێت.[١٩]
ئینگلیزیه‌ک به ناوی"واتسن" له ئاخرئۆخری سه‌لته‌نه‌تی قاجاریه‌کان له سه‌فه‌رنامه‌ی خۆی نووسی ئێران وڵاتێکی بله‌نگازه، به‌ڵام زمانێکی هه‌یه که له سه‌رانسه‌ری ئاسیا هه‌تا ئوڕوپای ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئافریقا ده‌به‌ره خۆگرتووه. به‌م بۆنه‌وه ڕایگه‌یاند که له شوینه‌واری میلله‌تێکی مه‌زنی دێرین وکۆن و مێژوویی ته‌نیا زمانی وی له گوڕه‌پانی هه‌راوی فه‌رهه‌نگی وی باقی ماوه‌ته‌وه که ده‌شێ هه‌رچاخ ده‌رفه‌ت بڕخسێ ده‌بێ هۆکاری نوێکردنه‌وه‌ی ژیان و ده‌سه‌ڵاتی ڕابردووی بێت.
به‌م ڕاگه‌یاندراوه‌یه خێرا نه‌خشه‌و به‌ر نامه یان داڕشت و زمانی هندی گه‌وره‌یان که هه‌مووی فارسی بوو له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه به ئینگلیزی وه‌رگێڕاوه. زمانی فارسی خواڕزم (ئاسیای نێوه‌ڕاست) له مرو شاهیجان و سه‌مه‌رقه‌ند و بۆخارا هه‌تا خێوه مه‌زاری پوریای ولی له به‌رچاونه‌گرت و پاش دابه‌شکردن لێکتر، له جیاتی وی زمانی ئالتایی یان به سه‌ردا سه‌پاندن. بۆ زمانی فارسی تاجیکستان له جیاتی خه‌تی فارسی له بره‌و، خه‌تی لاتینیان جه‌عل کرد. خه‌تی ئیسلامی فارسی سه‌رانسه‌ری خوارزمیش به لاتین وه‌رگێڕدراوه.
له قه‌فقازیش که هه‌تا سه‌رده‌می ئینقلابی بلشویکی فارسی له بره‌وبوو، و تالبوف نووسه‌ری گه‌وره و ده‌نگینی ئه‌و سه‌رزه‌مین سه‌رجه‌می کتێبه‌کانی خۆی به فارسی ده‌نووسی، خه‌ت و زمانی خاقانی شروانیه‌کان و نیزامی گه‌نجه‌ویه‌کانیان له ناوبرد و تورکی و زمانه‌کانی ناوچه‌ییان بره‌و پێدان و خه‌تی ئیسلامیان به لاتین وه‌رگێڕانه‌وه. هه‌روا خه‌ت و زمانی فارسی له تورکیا که هه‌تا هاتنی ئاتاتورک ئامێری خویندنه‌وه و نووسین بوو له ناوبرد و له شوێنی وی ئه‌و تورکی و خه‌تی لاتینیان جێگرکرد.
به‌مجۆره خه‌ت و زمانی فارسی که به‌شێکی هه‌راو له ئاسیای یه‌کیه‌تی ده‌به‌خشی، و خه‌تی وی که خه‌تی دونیای ئیسلام و قورئان بوو له بره‌و خستن و په‌یوه‌ندی موسڵمانانیان له یه‌کتر بڕی و به‌رامبه‌ری ڕه‌وشی سیاسی بۆ خۆداسه‌پاندن (ته‌فره‌قه باوێژه‌وحکوومه‌ت بکه) به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی خۆیان به‌رێوه‌بردو به‌ئامانجیان گه‌یاند.
زمانی فارسی زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و سوودی زۆری له زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه. ئه‌مڕۆ ۱۴٪ وشەکانی زمانی فارسیی ئێستا لە زمانی عەرەبی وەرگیراوە.[٢٠] ئه‌م ژماره له بواری سیاسی و دقه‌کانی ئه‌ده‌بی ۲۴ هه‌تا ۴۰ ده‌رسه‌ده.[٢١] به‌ڵام فارسی‌زمانان ته‌له‌فوز، ناوه‌رۆک و شێوازی به‌کارهێنانی ئه‌و وشه عه‌ره‌بيانه‌يان گۆريوه.
هاوچه‌رخ[دەستکاری]
بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته و په‌ره‌پێ دانی ڕۆژنامه نوسی له ئێرانداو ڕاگه‌یاندنی ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی له شیعردا, بوو به هۆی سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی به‌ره‌و لای خۆی‌و بیری نوێ خوازی له نێو خه‌ڵكا په‌ره‌ی سه‌ند و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه (موخاته‌بی شیعر) له باتی هه‌ندێك ببێ به میلله‌تێك.[٢٢]
له ده‌وره‌ی مه‌شروتیه‌تدا دامه‌زراندنی چاپه‌مه‌نیه‌كان، بڵاوكردنه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئازادی خوازی و دامه‌زراندنی دارالفنون و ووشیار بوونه‌وه ی خه‌ڵكی به‌هۆی كتێب و ڕۆژنامه‌كان و.... بوو به هۆی دانانی بناغه‌ی نێهزه‌تی مه‌شروتیه‌ت كه گۆڕانكاری كانی شیعری نوێی فارسی له‌وێ سه‌رچاوه ده‌گرێ. له ئاوا بارودۆخێكدا, شیعری فارسی ڕێگایه‌كی تازه‌ی دۆزیه‌وه و ووتارو ناوه‌ڕكی تازه‌ی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینتقادی ڕه‌نگ و بۆنێكی تازه‌ی پێ به‌خشیهه‌روه‌ها نزیك بوونه‌وه‌ی له زمانی وتاری.
له یه‌كه‌مین كارگه‌لی شیعری مه‌شروتیتدا (یا ێز شمع مرده یادێر) عه‌لی ئه‌كبه‌ری دێهخودا بوو كه له باری قافیه دانان و به‌یاندا, تازه بووه به بڕوای هه‌ندێ نوقته‌ی ئاڵا و گۆری شیعری ئه‌و ڕۆیه. له دوای ئه‌و (به‌هار) (لاهوتی) و ... ده‌ستیان كرد به دانانی دوو به‌یتی په‌یوه‌سته یان (چوارپاره) كه له ڕاستی دا به‌رزه‌خی شیعری عه‌روزی و شیعری نوێی فارسه‌كانه.
قاڵبی غه‌زه‌ل كه له شیعری كۆنی ئێران‌دا قاڵبیِكی ئه‌ویندارانه به زمانێكی نه‌رم و نیان بوو، له ده‌ورانی مه‌شروتیه‌تدا ده‌بێته قاڵبێك بۆ ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی- نیشتمانی و له باری ناوه‌ڕۆكیشه‌وه توند‌و تیژه. غه‌زه‌ڵی ئه‌و سه‌رده‌مه (غه‌زه‌ڵی ئازادی) بوو كه ده‌توانین ئاماژه به غه‌زه‌ڵه‌كانی (عارف قزوینی)، (بهار) و (دهخدا) بكه‌ین. دیكه‌ی گۆڕانكاری غه‌زه‌ڵ ده‌توانین له شیعره‌كانی (ئه‌خه‌وان سالیس)، (فروغ فه‌رخزاد)، (فریدون مشیری) و ...وه‌كو (غه‌زه‌لواره) و (غه‌زه‌ڵی نوێ یان ته‌سویری) له‌به‌ر چاو بگرین.
(نیما یوشیج) هه‌رچه‌ند كه باوكی شیعری نوێی فارسی ناسراوه به‌ڵام چه‌ند ساڵ پێش له نیما (ئه‌واخری قه‌رنی ۱۳) هه‌ندێ كه‌س له ژێر كاریگه‌ری شۆرشی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپا-توركیه ده‌ستیان کرد به نوسینی شیعری ئازاد. كه له‌وانه ده‌توانین له (تقی رفعت) به‌ر پرسی ڕۆژنامه‌ی ئازادیستانی ته‌برێز و په‌یره‌وه‌كانی وه‌كوو (شه‌مس كه‌سمایی) و (جه‌عفر خامنه‌ی) ناو به‌رین كه بیر‌و ڕایان گۆڕانكاری و ته‌كامولی ئه‌ده‌بی بوو.
نیما وه‌زنی شیعری لاپه‌سه‌نده‌و درێژی مسره‌عه‌كانی كورت و درێژ كرد و قافیه‌كانی له‌روی نیازه‌وه به‌كار هێنا. به‌م جۆره (نیما) بناغه‌ی (شیعری نیمایی) دانا.
به‌ره به‌ره له پاش ئه‌وه فۆڕمێكی دیكه‌ی شیعر په‌یدا بوو كه وه‌زن و كێشه‌ی شیعریشی نه‌بوو. بناغه‌ی ئه‌م شیعره زیتر په‌یام و ئیماژه، وه پێناسه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه شیعری سپی شیعرێكه كه له هه‌موو جۆره زه‌رق و به‌رقی شیعری یه‌وه به‌دووره‌و شیعرێكی ساكار‌و سپی یه و شیعرێكی پڕ له حه‌شوت و په‌رت و په‌ڵا نی یه به ڵكو شیعرێكی پڕ‌و ته‌واوه به جۆرێ كه ئه‌گه‌ر به‌شێكی شیعره‌كه بسڕیته‌وه ئیدی مانای شیعری ده‌فه‌وتێ و هیچی بۆ نامێنێته‌وه وه كه‌س تێ ناگا. ئه‌م شیعره له ئێرانه‌وه به ناوی (ئه‌حمه‌دی شاملو) ناسراوه‌و له گوره‌كانی ئه‌م جۆره شیعره‌یه.
له بارودۆخی گۆڕانكاری شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی به‌ره‌و ساكاری و شێوازێكی زوو ده‌س هێنان و (سهل‌الوصولی) به جرۆرێكی شیعری ئاژاوه‌ی شیعری ده‌گه‌ین كه داهێنانی به بێ بار هێنانه و له‌م ڕێگه‌یه‌دا ئیدی به ته‌نیا له وه‌زن، مۆسیقا، قافیه و قاڵبه پێشووه‌كان به دووره به‌ڵكو له باری په‌یام و ئیماژیشه‌وه زۆر لاواز‌و بێ مانایه. ئه‌م فۆڕمه پچرانه شیعریه به نێوی (شه‌پۆلی نوێ) ناسا كه ئاكامێمی نه‌بوو وه زیاتر بار‌و دۆخی ڕۆحی-كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌وانان بوو له‌گه‌ڵ نا ئاشنا بوونیان به (ره‌سه‌نایه‌تی) و (ریساله‌تی) شیعر و ئه‌ده‌ب.
ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی فارسی‌دا شه‌پۆلێكی تازه‌گه‌ری له غه‌زه‌لدا زۆر به‌رچاوه. سیمین بێهبه‌هانی و قه‌زوه و قه‌یسه‌ر ئه‌مین‌پوور و به‌همه‌نی و... غه‌زه‌ل به شێوه‌یه‌كی تازه و ئه‌وڕۆیی ده‌نووسنه‌وه.
په‌خشان[دەستکاری]
یه‌که‌م په‌خشانی فارسی پاش هاتنی ئیسلام له‌نێوان ساڵانی (۳۴۹-۳۵۱ک.ز) نووسراوه، که پێشه‌کی کتێبی شاهنامه‌ی فرده‌وسی‌یه‌و. یه‌که‌مین ته‌رجه‌مه، که مێژووی ته‌به‌ریه له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی فارسی.
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی فارسی له ساڵی ۱۸۳۷دا چاپ‌و بڵاو كراوه.
به‌رهه‌مه‌کانی حاجی زین العابدینی مه‌راغه‌یی و سیاحه‌تنامه‌ی ئیبراهیم به‌گ و شاکاری نووسه‌رانی دی به‌ره‌گ و ریشه‌ی قووڵی ریالیزمی خۆیان و به‌زمانێکی تۆکمه‌و پته‌ویان بوونه به‌ردی بناغه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی فۆرمی هونه‌ریی چیرۆک له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا. له‌ساڵی ۱۹۲۵ دا چیرۆکه‌کانی موحه‌ممد عه‌لی جه‌مالزاده "هه‌بوو نه‌بوو" و "حاجی ئاغا" ی صادق هدایت بوونه به‌ردی بناغه بۆ چیرۆکی هونه‌ریی فارسی . به بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه چیرۆکی "یه‌کێ بوو ... یه‌کێ نه‌بوو" گۆڕانێکی بنچینه‌یی له زمان و فۆرمی هونه‌ری چیرۆکی فارسی‌دا هه‌ستی پێده‌کرێ به‌تایبه‌تی که له هه‌نده‌ران له رۆژنامه‌ی (کاوه) له به‌رلین ئاشنایی چیرۆکی رۆژئاوایی ببوو که‌ڵکی له زمانی گفتوگۆی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک وه‌رگرتووه‌و پاڵه‌وانه‌کانی ساده‌و بێگرێ و گۆڵ ده‌دوێن ئه‌و داهێنانه‌ی جمالزاده کۆمه‌ڵێ نووسه‌ری به دوای خۆیدا کێش کرد (صادق هدایت) یش وه‌کو پێشه‌نگی ده‌سته‌ی یه‌که‌می چیرۆکی فارسی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بۆ دژایه‌تی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی به‌کارده‌هێناو زمان و پاڵه‌وان و بابه‌تی چیرۆک و نۆڤڵێته‌کانی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئازار‌و ژان و مه‌ینه‌تیه‌کانی چینی هه‌ژاری میلله‌ته‌که‌ی بوو له‌هه‌مان کاتدا به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانیش بۆ زیندووکردنه‌وه‌و شانازی به مێژووی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه ته‌رخان کردووه‌و به قوڵایی مێژوودا رۆده‌چێت و ده‌یکاته به‌رهه‌مێکی هونه‌ریی سه‌رده‌م.[٢٣]
په‌خشاننووسی فارس سادق هیدایه‌ت (۱۹۰۳ _ ۱۹۵۱) له ۱۹۳۶ رومانی (کونده‌په‌پووی کوێر) بڵاو ده‌کاته‌وه. چیرۆکی هونه‌ریی فارسی به ڕای ڕه‌خنه‌گرانی فارس و غه‌یره فارس، به سادق هیدایه‌ت ده‌ستپێ ده‌کات و ئه‌و به باوکی په‌خشانی فارسی ناسراوه. که ڕۆژیه لیسکۆ کونده‌په‌پووی کوێری کرد به فه‌ره‌نسایی، ئیدی هیدایه‌ت ناوبانگی په‌یدا کرد، دواتر (ژیلیز لازار)یش (حاجی ئاغا)ی ته‌رجه‌مه‌ی هه‌مان زمان کرد و ئیدی ئیشه‌کانی بۆ ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیایییش وه‌رگێڕدران.[٢٤]
پیشانگای كتێبی تاران به خه‌ڵاته زۆر‌و زه‌به‌نه تایبه‌تی‌و ده‌وڵه‌تییه‌كه‌یه‌وه شوێنی نواندنی ئه‌ده‌بی چیرۆكی ئێرانه.[٢٥]
زمانی فارسی و کوردستان[دەستکاری]
هه‌تا به‌رپابوونی راپه‌ڕینه‌كانی شێخ مه‌حمود و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق زمانی فارسی له كوردستاندا هه‌ر زمانی خوێندن و نوسین بووه.[٢٦] ڕه‌شید یاسه‌می له‌په‌ڕتووكی (كورد وپه‌یوه‌سته‌گییێ نه‌ژادیێ ئو) ده‌نووسی که له ژیانی مامه‌لاتی و سیاسی کوردانی سلێمانی زمانی فارسی له کارده‌کرا و هه‌تا ساڵی ۱۹۲۱ی زایینی خویندی قوتابخانه‌کان ئه‌م شاره به زمانی فارسی بوو و شوینه‌واری سه‌عدی، حافظ، جامی، عه‌تار، و شێخ به‌هایان ده‌خویند. له‌و سه‌رده‌مدا هه‌ستیارانی ناو به‌ده‌ری کورد وه‌کوو" ئه‌ده‌ب مسحاب" له"موکور" و"شیخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی" و" ئه‌حمه‌د موختار جاف" هه‌نگاو به هه‌نگاوی کوردی به فارسیش شێعریان ده‌هۆنده‌وه. ئه‌ده‌بی فارسی له سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌دیبه كورده‌كان وه‌ك نالی، مسته‌فا بێسارانی و مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوه.[٢٧]
له سه‌رده‌می هاوچه‌رخ عەبدوڕەحمانی شەرەفکەندی (هەژار)، نووسەر و وەرگێڕ و شاعیری کورد دەستی دایە وەرگێڕانی "یاسا لە پزیشکی"دا بەرهەمی "ئەبووعەلی سینا". دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم بەرهەمە، نێوی هەژار لە ناوەندەکانی ئەدەبی و زانستی دا کەوتە سەر زاران و بوو بە ئەندامی فەرهەنگستانی زمانی فارسی.[٢٨] هه‌ژار چوارینه‌کانی خه‌یامی نەیشابووریشی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه.
محه‌ممه‌د قازی، خه‌ڵکی مه‌هاباد، به‌وه‌رگێڕانی زیاتر له هه‌فتا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و مێژوویی له نوسه‌رانی ناوازه‌ی جیهانی بۆ سه‌ر زمانی فارسی، خزمه‌تێکی به زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی کرد. ئیبراهیم یونسی خه‌ڵکی بانه ۸۱ كتێبیش وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی.[٢٩]
له كوردستانی عێراقدا له شه‌ڕی ناوخۆیی ساڵی ۱۹۷۴دا شه‌پۆلێكی به‌رفراوان له په‌نابه‌رانی كوردی عێراقی ؤژایه ناو ئێرانه‌وه و به چاندی ئێرانی گه‌وره بوون و پێی واهاتوون. له ئه‌نجامدا ئێستا وێژه‌ی فارسی زانانی كوردستانی عێراق به زیاتر له ده‌هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت.[٣٠] و ئه‌مروو قسەكردن بە زمانی فارسی لە دەڤەری سۆران بەتایبەتی لە فەرمانگە و دامەزراوەكانی ئه‌و شاره برەوی هه‌یه.[٣١]
له زانكۆی حكومی سه‌ڵاحه‌دین كه كۆنترین زانكۆی هه‌ولێره، به‌شی زمانی فارسی له ساڵی ۱۹۹۸ه‌وه تا ئێستا زمان و ئه‌ده‌بی فارسی لێ ده‌وترێته‌وه.[٣٢]
کورده‌کان له تورکیا له ناو خه‌بات بۆ له ناو به‌ردنی داسه‌پاندنی سیاسه‌تی دژی ئێرانی تورکیای ئاتاتوورکی، زمان و وێژەی کوردی و زمان و وێژەی فارسییان له به‌رامبه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته داده‌نا... ئه‌م ڕه‌وشه‌ی فه‌رهه‌نگ مرۆڤانی کورد سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیاتی فارسی به‌رده‌وام بوو.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ↑ (كه‌چی زمانی کوردی به زمانانی باشووری رۆژئاوایه)
- ↑ دەستووری ئێران.
- ↑ دەستووری تاجیکستان.
- ↑ دەستووری ئەفغانستان
- ↑ afghan-network.net
- ↑ afghan-web.com
- ↑ nationsonline.org
- ↑ http://www.soas.ac.uk/nme/languages/languages-of-the-near-middle-east-at-soas-persian.html
- ↑ Rutgers, The State University of New Jersey، زانستگای نیوجیرزی
- ↑ tajikistan.orexca.com
- ↑ Omniglot - the online encyclopaedia of writing systems and languages
- ↑ سایتی ڕەسمی کومه‌لایه‌تی تاجیکیستان
- ↑ Iran, 36 M (51%) – 46 M (65%) Loc.gov, Afghanistan, 16.369 M (50%), Tajikistan, 5.770 M (80%), Uzbekistan, 1.2 M (4.4%)
- ↑ Marx-Engels Correspondence 1853. Source: MECW Volume 39, p. 335; First published: in full in MEGA, Berlin, 1929.
- ↑ Marx-Engels Correspondence 1853. Source: MECW Volume 39, p. 335; First published: in full in MEGA, Berlin, 1929.
- ↑ http://www.etymonline.com/index.php?term=Persian
- ↑ نازدار، حه‌سه‌ن: خه‌یام عارفێكى باده‌نۆش. له: گوفاری حه‌له‌بجه. ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- ↑ نازدار، حه‌سه‌ن: خه‌یام عارفێكى باده‌نۆش. له: گوفاری حه‌له‌بجه. ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- ↑ زمان‌ناسی: زمان ئه‌و خولقێنراوه‌ی هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچووندایه، ئیدریس عه‌بدوڵڵا- زانكۆی سه‌لاحه‌دین
- ↑ John R. Perry, "Lexical Areas and Semantic Fields of Arabic" in Éva Ágnes Csató, Eva Agnes Csato, Bo Isaksson, Carina Jahani, Linguistic convergence and areal diffusion: case studies from Iranian, Semitic and Turkic,Routledge, 2005.
- ↑ John R. Perry, "Lexical Areas and Semantic Fields of Arabic" in Éva Ágnes Csató, Eva Agnes Csato, Bo Isaksson, Carina Jahani, Linguistic convergence and areal diffusion: case studies from Iranian, Semitic and Turkic,Routledge, 2005.
- ↑ ساعێدی، حه‌مید، میژووی قاڵبی نوێ یان ئازاد له‌شیعری كوردی، فارسی، عه‌ره‌بیدا. گوفاری کۆچ. ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- ↑ http://www.duhokwriters.com/kurdi/in.php?page=news2&id=1134
- ↑ حه‌سه‌ن، حه‌مه‌سه‌عید، مه‌رگ بانگمان ده‌کات، له: گولان میدیا. ۱۱/۱۲/۲۰۱۰.
- ↑ ئه ده بی چیرۆكی ئیران له ساڵی رابردوودا. ۳۱/۱/۱۳۹۰
- ↑ پ .ی. سه‌لام ناوخۆش :ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی نایه‌وێت زمانی یه‌كگرتوو دروست بێت، ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- ↑ كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به روی ئێران‌دا، ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- ↑ ساڵیادی کۆچی دوایی نەمر مامۆستا عەبدوڕەحمانی شەرەفکەندی (مامۆستا هەژار). ئەگەر چی مامۆستا ھەژار وەرگێرانی ئەم پەرتووکە بۆ سەر زمانیێکی بێگانە چاری ناچار و بۆ پەیاکردنی نانی ڕۆژانەی خۆی دەزانێ و لەم کارە بە بێگاری ناو دەبا: ھەنبانە بۆرینە، ل ٢٨ و ٢٩
- ↑ محه‌ممه‌دزاده، خالید، ئیبراهیم یونسی: من به زمانی فارسی خزمه‌تی ئه‌ده‌بیاتی كوردیم كردووه. ۲۰۰۶.۰۵.۲۵
- ↑ كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به روی ئێران‌دا، ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- ↑ رووبه‌ر: باڵەكی، دڵشاد: زمانی فارسی لەدامودەزگاكانی سۆران دەبێتە واقیع.
- ↑ مه‌هدی خۆشناو به‌رپرسی به‌شی فارسی زانكۆی حكومی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت: كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه تێبینی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریی خۆیان هه‌یه، به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌ن زمانی فارسی فێر بن: كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به روی ئێران‌دا، ئوکتوبر ۲۰۱۱.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ره‌شید یاسمی. کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او.
- انصاف‌پور، غلامرضا، تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم كرد (از شرقی‌ترین تا غربی‌ترین)، نشر ارمغان: ۱۳۸۶. (غولامڕه‌زا ئینساف پوور: مێژوویی سیاسی و جوغرافیایی خه‌لکی کورد، وه‌رگێڕی کوردی: حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا).
- The Encyclopaedia of Islam.vol lv.
- ساعێدی، حه‌مید، میژووی قاڵبی نوێ یان ئازاد له‌شیعری كوردی، فارسی، عه‌ره‌بیدا. گوفاری کۆچ. ئوکتوبر ۲۰۱۱.
- شەرەفکەندی، عەبدوڕەحمان، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنی سرووش، ٢٠٠٩، ISBN 978-964-376-516-3