لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەواڵەکانی ویکیپیدیای کوردی
|
پۆستەری وۆرکشاپەکەی ویکیپیدیا کە لە شاری مەریواندا بە ھاوکاریی ڤەژین بە ڕێوە چوو.
- ١٩ی حوزەیران: ١٤،٠٠٠ەمین وتار (١١٢یەمین زمانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی وتارەکان).
- ٢٨ی ئەیلوول: ١٥،٠٠٠ەمین وتار (١١٠یەمین زمانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی وتارەکان).
- ١١ی تشرینی دووەم: ١٣،٠٠٠ەمین وتار (١١٣یەمین زمانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی وتارەکان).
- ٢٩ی ئاب: مافی بەڕێوەبەرایەتی لە Marmzok بە ھۆی ناچالاکی سەنرایەوە؛ ژمارەی بەڕێوەبەران: ٢.
- ١٩ی ئازار: ژمارەی گشت بەکارھێنەرە تۆمارکراوەکانی ویکیپیدیای کوردی گەییشتە ١٠٬٠٠٠ بەکارھێنەر.
- ٩ی ئاب: Calak بۆ بەڕێوەبەرایەتی ھەڵبژێردرا؛ ژمارەی بەڕێوەبەران: ٣.
- ٣ی ئاب: ١٠،٠٠٠ەمین وتار (١١٣یەمین زمانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی وتارەکان).
- ٤ی ئازار: ژمارەی گشت دەستکارییەکانی پەڕەکانی ویکیپیدیای کوردی گەییشتە ١٠٠٬٠٠٠ دەستکاری.
- ٣١ی کانوونی یەکەم: ٥٬٠٠٠ەمین وتار (١٣٨ەمین زمانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی وتارەکان).
- ٦ی تشرینی یەکەم: ژمارەی گشت پەڕەکانی ویکیپیدیای کوردی گەییشتە ١٠٬٠٠٠ پەڕە.
- ٢١ی نیسان: Aza بۆ بەڕێوەبەرایەتی ھەڵبژێردرا؛ ژمارەی بەڕێوەبەران: ٢.
- ١٢ی ئاب: ویکیپیدیای کوردی (سۆرانی) بوو بە یەک ساڵانە بە ٢٩٢٠ وتارەوە (وتار بۆ ساڵانی ١٥٠٠ تا ٢٠٥٠ و ڕۆژەکانی ساڵ بە شێوەی خۆگەڕ دانرا).
- ٥ی ئاب: ٢٬٠٠٠ەمین وتار.
- تەممووز: گۆڤاری F1 لە باشووری کوردستان لە مانگی تەممووز لە ژمارەی ٩ی دا وتارێکی سەبارەت بە ویکیپیدیای کوردی چاپ کرد کە نووسینی کاک ئاراس نووری بوو.
- ١٠ی حوزەیران: ئاراس نوری کۆڕێکی لەسەر ویکیپێدیا گێڕا لە شاری نوێرنبێرگ - ئەڵمانیا
نمایشکاریەک بۆ ویکیپێدیا، ئەم کارە لە دوو کۆڕی جیاوازدا ساڵی ٢٠١٠ و ٢٠١٢ لە ئەڵمانیا و لە کوردستان لە شاری سلێمانی پێشکەش کراوە.
- ٣١ی تشرینی یەکەم: Marmzok بۆ بەڕێوەبەرایەتی ھەڵبژێردرا؛ ژمارەی بەڕێوەبەران: ٢.
- ٢٠ی ئاب: ئاسۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاتی ھەڵبژێردرا؛ ژمارەی بەڕێوەبەران: ١.
- ١٢ی ئاب: ویکیپیدیای کوردی (سۆرانی) دامەزرا؛ بە نزیکەی ٧٠٠ وتارەوە.
- ١١ی ئاب: دروستکردنی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی پەسەند کرا (bugzilla:20181).
- ١٧ی تەممووز: وەرگێڕانەکانی میدیاویکی گوێزرایەوە بۆ زمانێکی نوێ بە ناوی ckb: Soranî (کوردی) (bugzilla:18474).
- ١٦ی نیسان: وەرگێڕانی ٥٠٠ پەیام و وشەی سەرەکی میدیاویکی بۆ سۆرانی کۆتایی ھات.
- ١٠ی نیسان: لێژنەی زمان لە ڕێکخراوەی ویکیمیدیا (بەڕێوبەری پرۆژەی ویکیپیدیا) لە بواری زمانناسییەوە داواکارییەکەی پەسەند کرد.
- ٥ی نیسان: داوای پرۆژەیەکی زمانیی نوێی ویکیپیدیا کرا بۆ شێوەزاری سۆرانی. [١]
|