ویکیپیدیا:کۆلکە
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆڵکە چییە؟[دەستکاری]
کۆڵکە بە وتارێک دەوترێت کە تەنیا چەند ڕستەی دەقی تێدایە کە بۆ لەبەرگرتنی زانیارینامەیی لە بابەتێک زۆر کورتە.
ھەر کەسێک دەتوانێت کۆڵکە وتارێک دەست پێ بکات بەڵام دەبێت ئەوندە زانیاری لەو چەند ڕستەدا ببێت کە بەکارھێنەرانی دیکە بتوانن پەرە بدەن بە وتارەکە و فراوانی بکەن.
ویکیپیدیا فەرھەنگی ووشە نیە. بۆ نووسینی مانای وشەکان ویکیفەرھەنگ بەکاربێنن.
دیاری کردنی کۆڵکە وتارەکان[دەستکاری]
بۆ دیاری کردنی وتارە کورتەکان لە دوای دەقی وتارەکە {{کۆڵکە}} دابنێ.کە بەم شێوە نیشان دەدرێ:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی. |
لابردنی قاڵبی کۆڵکە پێویستی بە ڕێپێدانی بەڕێوبەڕان یان بەکارھێنەرانی دیکە نییە. ئەگەر بە بیروڕای خۆت وتارەکە پەرەی پێدراوە و لە کۆڵکەیی دەرچووە، لایبە.
- بۆ بینینی لیستی کۆڵکە وتارەکان سەردانی پۆلی کۆڵکە وتارەکان بکە.