ئیرلەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٥٣°٢٠′٣٩″N ٦°١٦′٣″W / ٥٣.٣٤٤١٧°N ٦.٢٦٧٥٠°W / 53.34417; -6.26750

Ireland
ئیرلەندا
سروودی نیشتمانی: 

پایتەخت
و
دەبلین
٥٣°٢٠.٦٥′N ٦°١٦.٠٥′W / ٥٣.٣٤٤١٧°N ٦.٢٦٧٥٠°W / 53.34417; -6.26750
زمانە فەرمییەکان ئیرلەندی ، ئینگلیزی
دەوڵەت کۆماری دەستووری ، سیستەمی پەرلەمان
 -  سەرۆک وڵات مایکڵ هیگنز
دامەزران
 -  دانانی دەستووری ئیرلەندا ١٩٣٧ 
ڕووبەر
 -  ٧٠٬٢٧٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٠)
٢٧٬١٣٣ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٤،٥٨١،٢٦٩ 
 -  چڕی 65.2 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٢)
١٦٨٫٩کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو یۆرۆ (EUR)
ناوچەی کاتی ‪کاتی ڕۆژئاوای ئەوروپا (WET) (UTC+0)
لایەنی لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت ‪.ie

ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە ڕەسمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.

ناوی وڵات[دەستکاری]

ئەم حکومەتە لە ١٩٢١ تا ١٩٣٧ بە حکومەتی ئازادی ئیرلەند (Irish free state) ناسراوە و لە ١٩٣٧ەوە تا ١٩٤٩ «ئێرە» (Éire) ناوی فەرمی بووە. لە ١٩٤٩ەوە «کۆماری ئیرلەند» ناوی ڕەسمییە و بە ھێنانی وشەی کۆمار، لە باکووری ئیرلەند کە بەشێک لە خاکی شانشینی یەکگرتووە جیادەکرێتەوە. ھەندێ جار بە شێوەی نافەرمی «باشووری ئیرلەند» (Southern Ireland) ئەوترێ.

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ئیرلەند» و لە باشووری کوردستان «ئیرلەندا» بەکاردەبردرێت.nalle anti terrorist.com är min elmail

مێژوو[دەستکاری]

  • ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی ئیرلەند چەندین میر و پاشا ھەبوون کە ھەمیشە ناکۆکی شەڕ لە نێوانیاندا ھەبووە. لە ساڵی (١١٧٠ز) پاشایەکی ئیرلەندی کە ناوی ( دێرمۆت ماکموروە )ە ، ژنی پاشایەکی تری ئەو وڵاتەی برد بە ناوی ( رۆری ئۆکۆنەر ) ، پاشان (رۆری ئۆکۆنەر) داوای یارمەتی لە مەلیکی ئینگلتەرا ( ھێنری ٢) کرد کە بێت بۆ ئیرلەند و یارمەتی بدات لە شەڕ کردن دژی ( دێرمۆت ماکموروە ). پاشان پیاوانی مەلیکی ئینگلتەرا ھاتن بۆ ئیرلەند و دەستیان کرد بە شەڕ کردن لەگەڵیدا بەڵام شکستیان ھێنا. (ھێنری ٢) کە مەلیکی ئینگلتەرا بوو خۆی بە مەلیکی ( ئینگلتەرا و ئیرلەند ) دەزانی. بەڵام ئیرلەندیەکان ئەمەیان پێخۆش نەبوو.
  • لە ساڵی (١٥٣٦ز) ئینگلتەرا وڵاتێکی گاور بوون بەڵام ئیرلەندیەکان کاسۆلیکی بوون. بەلای ئینگلیزە گاورەکانەوە گرنترین کەس لە کەنیسەدا پاشا بووە لەلایان ، بەڵام بە لای کاسۆلیکە ئیرلەندیەکانەوە گرنگترین کەسایەتی پاپا بووە لە ڕۆم. شەڕ و ناکۆکی لەسەر ئەمە زۆر بووە لە ئیرلەند و بە زۆریش ئینگلیزەکان دەیانبردەوە. پاشاکانی ئینگلتەرا خاکی زیاتریان لە کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان داگیر کرد و دایان بە ئینگلیزە گاورەکان و سکۆتلەندیەکان. کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان زۆر توڕەبوون بەمە . چەندین جار ھەڵیان دەدا کە خاکەکانیان بگەڕێننەوە بەڵام شکستیان دەھێنا. لە ساڵی (١٦٩٠ز) پاشای ئینگلیز ( ویلیام ئۆف ئۆرەنج William Of Orange) دوو جەنگی گەورەی بردەوە ئەوانیش ( جەنگی بۆین ) و ( جەنگی ئاوگریم ) . پاشان کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان بۆ ماوەی (١٠٠) ساڵ جەنگی گەورەیان نەکردەوە.

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیرلەند ٤,٦٧٧,٣٤٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.