١ی نیسان
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
١ی نیسان ٩١ەم ڕۆژی ساڵە (٩٢ لە ساڵی پڕدا). ٢٧٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ. ١ی نیسان بە ڕۆژی فشەی نیسان ناسراوە.
ڕووداوەکان[دەستکاری]
- ١٩٢٤ - ئادۆڵف ھیتلەر بە ٤ ساڵ زیندانی سزا درا بەڵام تەنھا ٩ مانگ زیندان کرا.
- ١٩٧٦ - کۆمپیوتەری ئەپڵ دروست کرا لەلایەن ستیڤ جابز و ستیڤ وۆزنیاک.
- ١٩٧٩ - ئێران بووە وڵاتێکی کۆماریی ئیسلامی بە ڕێژەی %٩٨ی دەنگەکان لەدوای ڕووخانی شا.
- ١٩٨١ - کاتی ھاوینە داھێنرا.
- ١٩٩١ - کۆڕەوی گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەستی پێکرد.
- ١٩٩٢ - دەستپێکردنی جەنگی بۆسنە.
- ٢٠٠١ - ھاوسەرگیری نێوان ھەمان ڕەگەز لە ھۆڵەندا ڕێی پێدرا کە بووە یەکەم وڵات بۆ ڕێپێدانی ئەو جۆرە ھاوسەرگیرییە.
- ٢٠٠٤ - ڕۆژنامەی ئاسۆ یەکەم ژمارەی دەرچوو.
- ٢٠٠٤ - گووگڵ خزمەتگوزاری جیمەیلی ناساند.
- ٢٠٠٩ - کرواتیا و ئەلبانیا چوونە نێو ناتۆ.
لەدایکبوونەکان[دەستکاری]
مردنەکان[دەستکاری]
بۆنەکان[دەستکاری]
|