ڕۆژژمێری گریگۆری
ڕۆژژمێری گریگۆری یان ڕۆژژمێری زایینی (بە ئینگلیزی: Gregorian calendar) ڕۆژژمێرێکە کە ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا بەکاردەبرێت. لە ساڵی ١٥٨٢دا، گریگۆریی سێزدەھەم (Pope Gregory XIII) لە ڤاتیکانەوە بە ڕەسمی ناساندی بە جیھان.
دەستپێکەکەی ھەفتەی لەدایکبوونی عیسایە. ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٢٤.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵی نوێ. لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا پێوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.
مانگەکان[دەستکاری]
بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژ، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕە (leap year)، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە ١٠٠، بەڵام نەک بە ٤٠٠. کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە. [١]
ناوی مانگەکان لە بڕێک لە وڵاتە عەرەبییەکاندا وەک میسر لە ناوە ئینگلیزییەکانەوە وەرگیراوە و لە بڕێکی تر وەک مەغریب لە فەڕانسەیییەوە، بەڵام لە وڵاتانی عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردن لە ناوە سوریانییەکانەوە گیراوە[٢]. ناوە سوریانییەکان لە زمانی ئارامییەوە ھاتوونەتە ناو عەرەبی کە لەگەڵ ڕۆژژمێری عیبریدا پێوەندیی ھەیە. لە ئێراندا بە ڕەسمی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی بەکاردەبرێت بەڵام ناوی مانگەکانی ڕۆژژمێری گریگۆری لە ناوە فەڕانسەیییەکانەوە وەرگیراون. دەوڵەتی عوسمانی، «ڕۆژژمێری ڕوومی»ی (بە تورکی: Rumi takvim) بەکارھێناوە کە ڕۆژژمێری گریگۆری بووە کە ھیجرەتی پێغەمەری ئیسلام (٦٢٢ی زایینی) سەرەتای بووە[٣]. لە ڕۆژژمێری ڕوومیدا ناوی ٩ مانگ لە ناوە سوریانییەکان وەرگیرابوون. کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٦ەوە ڕۆژژمێری گریگۆری بەکاردەبات کە ٥ مانگ لە ناوە سوریانییەکان وەرگیراون[٤].
ژمارە | ناوی ئینگلیزی | بە کوردی | ناوی سریانی | ژمارەی ڕۆژەکان |
---|---|---|---|---|
١ | January | جانوییەر | کانوونی دووەم | ٣١ |
٢ | February | فێبرییەر | شوبات | ٢٨ یان ٢٩ |
٣ | March | مارس | ئازار | ٣١ |
٤ | April | ئاپریل | نیسان | ٣٠ |
٥ | May | مەی | ئایار | ٣١ |
٦ | June | جوون | حوزەیران | ٣٠ |
٧ | July | جولای | تەممووز | ٣١ |
٨ | August | ئۆگست | ئاب | ٣١ |
٩ | September | سێپتەمبەر | ئەیلوول | ٣٠ |
١٠ | October | ئۆکتۆبەر | تشرینی یەکەم | ٣١ |
١١ | November | نێڤەمبەر | تشرینی دووەم | ٣٠ |
١٢ | December | دیسەمبەر | کانوونی یەکەم | ٣١ |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ↑ http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=475 ڕۆژژمێر و ساڵی كوردی و نهورۆز، سایتی زانستپەروەرانی کورد
- ↑ http://geonames.de/months.html#ara
- ↑ http://en.wikipedia.org/wiki/Rumi_calendar
- ↑ http://en.wikipedia.org/wiki/Arabic_names_of_calendar_months#Levant
|
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی. |