کەرکووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کەرکووک
دڵی کوردستان ، قوودسی کوردستان
شار
Kirkuk 1.jpg
کەرکووک is located in کوردستان
کەرکووک
کەرکووک
جێگەی لە کوردستاندا
پۆتانەکان: ٣٥°٢٦′N ٤٤°٢٤′E / ٣٥.٤٣٣°N ٤٤.٤٠٠°E / 35.433; 44.400پۆتانەکان: ٣٥°٢٦′N ٤٤°٢٤′E / ٣٥.٤٣٣°N ٤٤.٤٠٠°E / 35.433; 44.400
وڵات  کوردستان
پارێزگا پارێزگای کەرکووک
شارستان کەرکووک
بەرزایی ٣٣٠ مەتر (١٬٠٨٠ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦)
 • سەرجەم ٨٥٠،٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمان کوردیی ناوەندی
 • ئایین سووننی،شافعی

کەرکووک (زمانی کوردی: کەرکووک عەرەبی:کرکوک، ئاسوری: ܐܪܦܗܐ) شارێکە کە لە ڕووی دانیشتووان و مێژووەوە کوردستانییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێک ھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمان لە پاشان کلد و ئاشووری. کەرکووک لەلایەن مەسعوود بارزانی و مام جەلالەوە بە دڵی کوردستان یان قودسی کوردان ناو دەبرێت. کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن، سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕووی سیاسییە عێراقێکانەوە وەک "عێراقێکی بچووک" ناو دەبرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو واتەوە بە دووبارە تەعریبکردنەوەی کەرکووک ماناکەی دێت لەبەر ئەوەی شاری موسڵ، کە زۆربەی دانیشتوانی ناوشارەکە عەرەبە، دەبوایە وەک عێراقێکی بچووک ناو ببرێت، نەک کەرکووک، کە کەرکووک لە ڕووی دانیشتوان، سروشت، مێژوو.

ناوی کەرکوک[دەستکاری]

لەسەرچاوەیەکی تری مێژوویی یەوە لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت: ناوی کەرکوک لە (کارکوک) ەوە ھاتووە بەوواتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێک و پێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کەکەرکوک بەکوردستان نازانن و بەماڵی توورک و عەرەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کەھەرسێ ناوی (باباگوڕگوڕ) و (کورکوا) و (کارکوک) ھەر کوردیەو بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکوکە لەچەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە. (دەبێت ناوی نەجەف و کەربەلا یان سەماوە کوردی بێت و بڵێین ئەو شارە عەرەبی یە یان بەپێچەوانەوە..!. یان کورد چی دەکات لەواسط و کوت ئەگەر ھێزو دەسەڵاتێک و بەرژەوەندی یەک نەیبردبێت کەواتە لەڕاستیدا عەرەب لەکەرکوک چی دەکات ئەگەر دەسەڵات و میری عێراق خۆی نەیھێنابن بۆکەرکوک.؟.). ھەروەھا بەوشێوەیەش تورکومان وەچەی وەچەکانی عوسمانلییەکانن (١٥١٤). عارەبەکانی کەرکوکیش کەھەندێک پێیان دەڵێن عارەبی ڕەسەن ئەوانیش خەڵکی باشووری عێراقن و بەئاشکرا ھێنراون بۆ کەرکوک و جێگەی ئەو خێزانە کوردانەیان پێ پڕکردونەتەوە کە نزیکەی سەدەیەکە دەریان کردوون و ئاوارەی شوێنەکانی تری کوردستان و ووڵاتانی ترن. (بۆئاگاداری و سەرنجی کاربەدەستانی کوردستان: تورکومان و عارەب لەپلان داناندان لەکەرکوکدا وەکو چۆن بەغداو ئەنقەرە گفتووگۆیان لێکردووە بەھەمان شێووە). ناوو ناوبانگی بەرھەمی نەوتی ئەم شارە دەووڵەمەندە ئەوەیە کەدووھەم نەوتە لەجیھاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و ھەروەھا گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەیی (National Economics) گەلی کوردە. بەڵگەیەکی تری بەکوردستانی بوونی کەرکوک سەرژمێری دانیشتوانەکەیەتی لەساڵی (١٩٥٧) دا بۆنمونە: ژمارەی دانیشتوانی شاری کەرکوک بەکوردو عەرەب و تورکومان و کلدو ئاشورەوە بۆ ساڵی (١٩٥٧) دەکاتە (٢٧٩٠٠٠) کەس کە (١٧٨٠٠٠) ی کورد بووە بەڵام سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٣) دەکاتە (٧٥٦٠٠٠) کەس زیاتر لە (٤٠٠٠٠٠) ی کورد بووە ئەمە بێجگە لەو کوردە ئاوارانەی کە بێلانەو دەربەدەرن و ھەتا ئێستاش (٥٠٠) خێزان لەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی باووباپیرانیان لەبەر بێ دەرامەتی و باری ناھەمواری ماکی لاوازو پشتگوێ خستنی دەسەڵاتی کوردی و جەنگی ساردی (cold war) نێوان یەکێتی و پارتیدا زەرەرمەندبوون.

Aerial Kirkuk

ژمارەی دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکوک لەساڵی (١٩٥٧) بەم جۆرە بووە:

لەھەمان ساڵی (١٩٥٧) دا ژمارەی کرێکارو کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکوکدا لەسەدا ھەشتا (٨٠%) بووە بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لەساڵی (٢٠٠٣) دا لەسەدا بیست (٢٠%) بووە ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەووڵەتی عێراق دەردەخات کەچۆن ساڵ لەدووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو دەربەدەر کردووە. کارێکی تری ژێربەژێر ھەیە لەبارەی کەرکوکەوە ئەویش پەیمان و ڕێککەوتنی (تورکیا / عێراق) ە کەمن دڵنیام بەنھێنی ئەم کارە کراوە چونکە لەچەند ساڵی دووای سەربەخۆیی و دەووڵەمەندبوونی کوردستان دەترسن.

نەخشەی کەرکووک

گەڕەکەکان[دەستکاری]

گەڕەکەکانی شاری کەرکوک:

ھێنانی عەرەب بو خاکی کوردستان[دەستکاری]

چونکە لە پێش ئەو بەروارەدا (١٩٢١ پاشایەتی) و لە دووای ئەو بەروارە (١٩٥٧) ەوە دەسەڵاتی عێراق بەھەموو جۆرەکانی یەوە ھەرخەریکی ھێنانی عەرەب بوون لەباشوورەوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی حەویجە کەئێستا لەسەدا ھەشتا (٨٠%) ی عەرەبی سوننەیەو ھەندێک تورکومانی تێدایە بەڵام لەبنەڕەتدا قەزایەکی سەر بەشاری کەرکوکەو خاکی کوردستانە بەداخەوە ئێستا شوێنی بەعس و عەرەبستانێکی تەواوە. ئامارو سەرژمێری دانیشتووانی قەزای حەویجە نزیکەی چوارسەدوپەنجاھەزار (٤٥٠٠٠٠) کەسە و دووری حەویجە لەشاری کەرکوکەوە ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لەباشووری کەرکوکەوە زۆربەی زۆری خەڵکەکەی لەعەرەبی ھاوردەی سوننین و لەعەشرەتی (جبور، شمر، عبید) ن.

شاری خانەقی (خانقین) عارەبی ھاوردەی زۆربوو بەڵام دووای ڕزگارکردنی لەدەسەڵاتی بەعسی بەغداد دووجار (١٩٩١ / ٢٠٠٣) ڕێژەی زۆری عەرەبەکان ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ باشووری عیراق کەلێوەی ھاتبوون بەڵام کەرکوک و شەنگال و مەندەلی و ھەندێ ناوچەی تری بەعەرەب کراوی کوردستان عەرەبەکانی ھەرتێدا ماون و خۆیان و دەسەڵاتی ناوەند بەعێراقی دەزانن. خانەقیش دووەم شاری نەوتیی کوردستانەو پاڵاوگەی ئەڵوەن (الوند) ڕۆڵێکی ئابووری گەورەی ناوچەکەیەو ووزەی کارو بەرھەمی ڕۆژانەی ڕۆژی دوانزە ھەزار (١٢٠٠٠) بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت. ئاوی ئەڵوەن کەبەناوەڕاستی خانەقیندا تێدەپەڕێت ئەوشارە دەکات بەدووبەشی زۆرجوان و ڕەنگین و چەندەھا گۆرانی و بۆنە ھەیە لەسەر ئاوی ئەڵوەن و بۆتە سومبوولی جوانی و ئاوەدانی شاری خانەقین. خانەقین شارێکی دەووڵەمەندو جوانە بێ لەبەرھەمی نەوتیی خاکێکی بەپیتی بەرفراوانی میوەجاتەو چواردەوری ئەم شارە بەباخ و بێستان ڕازاوەتەوەو بەناوبانگە بە (خورما، ھەنار، پرتەقاڵ، لالەنگی، قەیسی، ھەڵوژەو.. ھتد). خانەقی بەزمانی کوردی وشێووە زاری کەڵھوڕی و گۆران دەپەیڤن و زۆربەیشیان شێووەزاری سلێمانی دەزانن و خەڵکەکەی بەخەڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان ھەیە. ھۆزو تیرە کوردییەکانی کەلەوێدا دەژین زۆرن و ئەمەش ناوی ھەندێکیانە: (باجەڵان، ئەرکەوازی، دەلۆ، جاف، تاڵەبانی، کاکەیی، ھەمەوەند، سورەمێری).

باس لەمێژووی دوێنێ و ئەمڕۆی کەرکوک بکەین سەرتاپای ئەم شارە گۆڕاوەو بەعەرەب کراوەو ھەتا ئێستاش کەساڵی (٢٠٠٨) ەو (٥) پێنج ساڵیشە کەرکوک لەدەست زووڵمی بەعسی یەکان ڕزگاری بووە کەچی (٥٠٠) خێزانی کوردی ئاوارەی کەرکوک ھەتا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک کەئەمەش گوێ پێنەدان و بەتەنگەوە نەھاتنی دەسەڵاتی کوردی دەسەلمێنێ و بێجگە لە بەرژەوەندی تەسکی پارتایەتی و شەڕی ساردو کێبڕکێی خراپی پارتایەتی و کێشەی ناوخۆو.. ھتد کەبۆتە ھۆی لەبیرکردن و پشتگوێ خستنی ئەم شارە گرنگە کەبڕبڕەی پشتی ئابووری و ماکی ووڵاتی کوردستانە بەھەرچوار پارچەکەیەوە.

نەوتی کەرکوک[دەستکاری]

نەوتی عێراق کەئێستا بەروبوومەکەی بۆ دەسەڵاتی ناوەندەو نەوتی کەرکوک لەسەدا چلی (٤٠%) ئەو بەرھەمەیە کەبۆ عێراقە تەنھا لەکۆی ھەموو بەروبوومی ئابووری عێراق تەنھا لەسەدا حەڤدەی (١٧%) ی بۆ کوردستانە کەزۆرکەمە لەچاو ڕێژەی بەرزی ئابووری عێراق لەڕاستیشدا ئەو بەرھەمە ئابووری و ماکی یە ناچێتە بەردەم پارلەمان و ڕاستەوخۆ یارمەتی میللەتی کوردی پێبدرێت بەڵکو لەسەدا پەنجاودووی (٥٢%) بۆ پارتی و لەسەدا چل و ھەشتی (٤٨%) بۆ یەکیتی یە و ئەوانیش یارمەتی ھاوپەیمانانی خۆیان دەدەن بەو پارەیە وەکو پارتە بچووکەکانی کوردستان. ڕاستە لەباری یاسایی یەوە دەبێت پارتە بچوکەکان یارمەتی بدرێن بەڵام ئەو پارەیە وەکو دەم چەور کردنێک وایە بۆیان بۆیە لەدووای حەڤدە (١٧) ساڵ و ھەتا ئێستا بەو ھەموو خراپەکاری و کەم و کوڕی و پشتگوێ خستنەی خەڵک و وڵات لەکۆی بیست (٢٠) پارتی بچووکی کوردستانیی تەنھا پارتێک وورتە ناکات و ڕەخنە ناگرێت لەدەسەڵات کەبەڕاستی جێی داخ و نیگەرانی یەو ھەتا ئێستاش بەرھەڵستکارێکی (opposition) ڕاستەقینەو یاساییمان نی یە لەپەرلەمانی کوردستاندا. (ڕەخنە لەدڵسۆزی یەوە دێت کەمرۆڤ مشووری کارێک دەخوات بۆ جوانترو باشترکردنی ئەوکارە ئەگەر ڕەخنەکە دروستکەربێت نەک ناوو ناتۆرەو ووشەی بازاڕیی ناشرین.. کورد خۆی دەڵێت: دۆست ئەوەیە دەتگرێنێ.. ھتد).

وێرانکردنی کەرکوکی[دەستکاری]

پارتی بەعس و دەسەڵاتداری عێراق لەھەموو کاتێکدا بیری وێرانکردنی کەرکوکی ھەبووەو ھەمیشە عارەبی ھاوردەی باشووری بۆ ھێناوەو کوردی کەرکوکی ئاوارەو دەربەدەرو بێ خاک و ماڵ کردووە بۆیە لەنزیکترین کاتدا لەبەرواری (١٧/٣/٢٠٠٣) دا پێش ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە بە (٢٢) ڕۆژ، حەوت (٧) خێزانی کوردی ناو شاری کەرکوکی زێدی باووباپیرانیان وەدەرناوەو ئاوارە کردووە ئەوە بەڵگەی ئەوەیە کەدەسەڵاتداری خوێناوی عێراق ھەتا دوواھەناسەی خۆی دژایەتی میللەتی کوردو شاری کەرکوکی کردووە.

پەیمانی لۆزان (١٩٢٣)[دەستکاری]

لەڕاستیدا باشووری کوردستان لەگەڵ ووڵاتی عێراقدا سنوری ڕاستەقینەی خۆی دیارە پێش پەیمانی لۆزان (١٩٢٣) وپلانی ئینگلیزو فەرەنسا و تورکیا بۆ دابەشکردنی کوردستان سنوری باشووری کوردستان لە شاخی حەمرینەوە دەست پێ دەکات کەنزیکەی (١٣٠ کم) (حەمرین / بەغداد ١٣٠ کم) بەرەو باکووری بەغداو ئەولای کەرکوکە بەڕووی عێراقداو بەغدادا کەپایتەختی عێراقەو سنوری حەمرین (١٢٠ کم) (حەمرین / کەرکوک ١٢٠ کم) دەبێت بەرەو کەرکوک کەواتە دووری شاری کەرکوک بۆ شاری بەغداد کە پایتەختی عێراقە (٢٥٠ کم) دەبێت.

سەردەمی دەووڵەتی پاشایەتی عێراق[دەستکاری]

لەکات و سەردەمی دەووڵەتی پاشایەتی عێراق و لەسەردەم و کاتی دەسەڵاتی فەیسڵ پاشای یەکەمەوە (الملک فیصل الاول ١٩٢١) وەھەروەھا سەردەمی کۆماریی دەووڵەتی عێراق (١٩٥٨) لەوسەردەمەوەو ھەتا ئێستا دەسەڵاتی عێراق و عارەب چاویان ھەرلەسەر شاری کەرکوک بووە کەئەکاتە ھەشتاو حەوت (٨٧) ساڵ پێش ئێستا ئەمە بێجگە لەوەی کەدەسەڵاتی توورک لەمێژە لەسەردەمی عوسمانلییەکانەوە ھەتا ئێستا (١٥١٤ / ٢٠٠٨) چاوی داگیرکردنی لەسەر شاری کەرکوکە. ئەو دەسەڵاتە شۆڤێنیی و ڕەگەزپەرستە یەک لەدووا یەکانەی عێراق بەبەرنامەو پلان دانان عا‌رەبیان لەباشووری عێراقەوە بۆ شاری کەرکوک ھێناوە بەمەبەستی شۆرینەوەو سڕینەوەی ھەموو بەڵگەنامەکانی کوردبوونی کەرکوک (تعریب) Ethnic Cleansing)) بەتایبەت لەسەردەمی بەعسدا (١٩٦٨ / ٢٠٠٣) وەھەروەھا لەسەردەمی دەسەڵاتی (ئەیاد عەلاوی و ئیبراھیم جەعفەری و نوری مالکی) دا (٢٠٠٣ / ٢٠٠٨) ھەمان کاری بەعارەب کردنی کەرکوک بەردەوام بووە. وواتای ئەوەیە دەسەڵاتە شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و کۆنەپەرستەکانی یەک لەدووایەکی دەووڵەتی عێراقی چاوی پیسیان لەسەر ئەم شارە کوردستانی یە نەتروکاندوەو بەئاسانیش لێی ناگەڕێن بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان بۆیە ئیبراھیم جەعفەری لە سایتی (العراقیة) دا لەبەرواری ١٣/٨/٢٠٠٨ ی ڕۆژی چوارشەمە ووتویەتی: کەرکوک شارێکی عێراقی یەو گفتووگۆی زیاتر ھەڵناگرێت. دەستە خوشکی کەرکوک زۆرن کەبەعارەب و بەبەعسی (تعریب و تبعیث) کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وەکو شاری خانەقی و مەندەلی و شەنگال و.. ھتد. دەووڵەتی عێراق بەدرێژایی (٨٧) ساڵی ڕابردوو سودی لەھەڵەو براکووژی و (fratricide) بیری تەسکی بەرژەوەندی تایبەتی و بەرژەوەندی پارتایەتی ناوخۆی گەلی کوردی بینیووە بۆیە لەدووای نەمان و ڕوخانی بەعسی عارەبی بەناو سۆسیالیستی (٢٠٠٣) کە شیعە دەسەڵاتدارە تێیدا ئێستا سوودی لە شەڕی ساردی یەکێتی و پارتی بینیووە بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردییەکان لەھەرێمی کوردستاندا وەکو کەرکوک و خانەقی و شەنگال و مەندەلی و.. ھتد. کەچی دەسەڵاتی کوردی سوودی لەوە نەبینیووە کەدەووڵەتی عێراقی نوێی دووای سەدام کە ساڵی (٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥) ە و بێ ھێزە لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە دەتوانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سەربازی بکرێت بۆ ھێنانەوەی ناوچە داگیرکراوە کوردییەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان بەڵام نەکرا ئەویش لەبەر بەرژەوەندی پارتایەتی و کێ بڕکێ و جەنگی بەرژەوەندی خۆیی نێوان پارتە کوردی یەکان بووە ھۆی لەدەست دانی گرنگترین ناوچەکانی ئابووری و ماکی کورد کە کەرکو‌ک و خانەقی و دووای ئەو ھەموو ڕەخسانی بوارو کاتەی کەلوواوە بۆ کورد لەکیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووەنی بۆ دەگێڕین و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی عێراقیش وەکو یاری بەھەستی کورد بکات و بابەتی (٥٨) لادەبات و دەیگۆڕێت بۆ (١٤٠) و ئەویش بەبڕیاری کۆمەڵێک شۆڤێنیستی ناو ئەنجومەنی عێراق دەیگۆڕێت بۆ یاسای ژمارە (٢٤) و لەشێوە کودەتایەکی ڕامیاری دەچێت و ئەم پلانەش بەسەرۆکایەتی (مەشھەدانی) دەبێت کەسەرۆکی ئەنجومەنی عێراقە ئەم کارەی لەوە دەچێت وەکو منداڵ بخەڵەتێنێت ئاوایە. بەڕاستی و دروستی لەبەرئەوەی کورد لەیەکەم ساتەکانی (١٩٩١ / ٢٠٠٣) کەدووجار کەرکوکی ڕزگارکرد بەخوێنی پێشمەرگەو ھەژارانی میللەتی کورد کەچی کەرکوکی نەخستە سەر ھەرێمی کوردستان کەلەکاتێکدا ھیچ دەسەڵاتێک لەبەغدا بوونی نەبوو کەئەوەشیان نەکرد دەبوایە ھەر ھیچ نەبێت یەکێتی و پارتی و پارتە ووردەکانی تری کوردستانی بەکاری ڕامیاری و بەرنامەی جوان لەناو شاری کەرکوک و خانەقیدا و جێگەکانی تری داگیرکراومان دەتوانرا تورکومان و عارەب و ئاشووری و کلدان و مەسیحی و ئەوانی تریش بکرانایە بەدۆستی کوردو خۆیان دەسەڵاتی بەغدایان ڕەت بکردایەتەوەو دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان و گەلی کوردیان ھەڵبژاردایە بەڵام مخابن تاڕادەیەکی باش ئەویش نەکرا. بەداخەوە زیاتر لەسەدەیەک خەبات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری (العلم السیاسة) (Politics Science) بەرنامە داڕشتن و سەرنجی خەڵکی لەکاری باش و پێکەوە ژیانی بەرژەوەندی ھاووڵاتی کوردو نیشتمان نەبووین.

سەردەمی پارتی بەعس[دەستکاری]

لەسەردەمی پارتی بەعس و ھاتنە سەرکاریان لەماوەی (٤) چوار ساڵدا و بەناوی خۆماڵی کردنی نەوتی عێراق (التامیم النفط) لەدەست داگیرکەری ئینگلیز (١٩٧٢) ناوی شاری کەرکوکیان گۆڕی بە ناوی (التامیم) و بۆ ئەوەی لەدوواڕۆژدا بیکەنە بەڵگەی تەوواوی عەربی و عێراقی بوونی ئەم شارەو بەتەواوی داگیری بکەن. ھەوڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵەتی عێراق ئەوەبوو ھەڵستا بە گوڕینی ناوچەو نەتەوەی کورد (دیموگراف) مەبەست لەم زاراوەیەش گۆڕینی ناوچەکە بە ناوو نەتەوەوە لەکوردی یەوە بۆ عارەبی بەمەبەستی داگیرکردن بۆ نەوەی داھاتویان بۆ نموونە: گۆڕینی نەتەوەی کورد (Barter) بەعا‌رەب و گۆڕینی ناوی ناوچەکان و گەڕەکەکانی کەرکوک لەکوردی یەوە بۆ عەرەبی و گۆڕینی بیروباوەڕ لەکوردایەتییەوە بۆ بەعسێتی و (تعریب، تبعیس، تبعید) ھێنانی ھەزاران عا‌رەب لەباشووری عێراقەوە لەبەسرەو ناسری یەو نەجەف و.. ھتد بۆ کەرکوک و بەخشینی پارەو زەوی و موڵک و ھەموو شتێکی ماکی بۆیان لەپێناو جێگیربوونیان لەکەرکوک و بەمەبەستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری کەرکوک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نەتەوەی عەرەب. لەبەرئەوەی ئەم شارە زۆر دەووڵەمەندە لەباری ئابووری یەوە بۆیە دەووڵەت و دەسەڵاتە یەک لەدووا یەکەکانی عێراق (١٩٢١ / ٢٠٠٨) چاویان تێ بڕیووەو بەئاسانی وازیان لێنەھێناوەو لێی ناھێنن. کەرکوک کوردستانە ئیدی دووژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دووژمن پێێ ناخۆش دەبێت بەڵام ئەم نووسین و بەڵگەنامانە خۆیان دەدوێن و لەکۆتاییدا ھەموو ماڵێک دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنی بنەڕەتی و ڕاستەقینەی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنەپەرستی و شۆڤێنیستیش بۆکەس ناچیتە سەر. داگیرکردن و چەوساندنەوەو زووڵم و ستەمی تورکیاو ئێران و سوریاو عێراق و دەووڵەتە موسوڵمانەکانی کەنداوی عا‌رەبیش ھەتاسەر نابێت بەرامبەر بەمیللەتی کورد.

زەرەرمەندبوون لەباری ئابووری و مرۆیی[دەستکاری]

بابەتێکی تری گرنگ لەباسەکەماندا جێدەکەینەوە بۆ دەووڵەمەند کردنی ووتارەکەمان و بەپێزکردنی مێژووی کوردو ڕەش کردن و پیشاندانی بیری دووژمنکارانەی دووژمنانی کورد ئەویش زووڵمێکی تری دەسەڵاتی عێراق دەسەلمێنێت بەرامبەر کوردو مرۆڤی عێراقی لەسەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتیدا لەسەردەمی فەیسەل پاشای دووەم (الملک فیصل الثانی) کەئەویش ئاگادارکردنەوەی زۆربەی جولەکەکانی عێراق و بەتایبەت جولەکەی کەرکوک و خانەقی و بەغداو ناردنەوەیان بۆ ئیسرائیل لەدووای جەنگی جیھانی دووەم (١٩٤٧) کەژمارەیان پتر لە شەش ھەزار (٦٠٠٠) کەس دەبوو بەھۆی کێشەی فەلەستینەوە کەبیانویەکی زۆر نایاسیی و نامرۆیی بوو چونکە جولەکەی عێراق پەیوەندی نەبوو بەکاری ڕامیاری ئیسرائیل و فەلەستینەوە. ئەم بابەتی ناردنەوەیە زەرەرێکی تربوو لەگەلی کورد کەوت چونکە زۆربەی جولەکەکانی عێراق کوردبوون و بەوەش میللەتی کورد زەرەرمەندبوون لەباری ئابووری و مرۆیی و سەرژمێری یەوە چونکە زۆربەی زۆری جولەکەکانی عێراق بەتایبەت جولەکەکانی سلێمانی و کەرکوک و خانەقین و موسڵ و شەنگال مخابن کوردبوون و دەووڵەمەندیش بوون. ساڵی (١٩٧٣) دەووڵەتی عێراق عارەبی ھاوردەی باشووری عێراقی بەرەو کەرکوک بەڕێ کردو زەوی و پارەو دەسەڵاتێکی زۆری پێدان و جێگەی ئەو کوردانەی پێ پڕدەکردەوە کە دەری دەکردن خەڵکی ناوچەکەش ناوێکی بۆ ئەو عارەبە ھاوردانە دروستکردو پێیان دەووتن (دەھەزاری) چونکە دەسەڵاتی ئەوکاتەی بەعس بۆ ھەر خێزانێکی ھاوردە دەھەزار (١٠٠٠٠) دینار پارەی عێراقی پێ دەبەخشین (دەھەزار دیناری عێراقی (چاپی سویسری) ساڵی (١٩٧٣) دەکاتە (٣٥٠٠٠) سی و پێنج ھەزار دۆلاری ئێستا). ئەوەی شایانی باسە بەدرێژایی ھەشتاو دوو (٨٢) ساڵ دژایەتی و ڕکەبەری و وێرانکردن و بەعارەب کردنی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری نزیکەی دووسەدوپەنجا ھەزار (٢٥٠٠٠٠) کورد لەکەرکوک ماڵ وێران و دەرکراوە کەچی ئەنجومەنی عێراق بەدەنگدانێکی ناحەزانەو لەبەرواری (٢٢/٧/٢٠٠٨) دا بەئامادەنەبوونی زۆرێک لەئەندامانی ئەنجوومەن بڕیاری بابەتی (١٤٠) ی گۆڕی بە بابەتی یاسای ژمارە (٢٤) کەھێشتا بەو ھەموو زووڵمەی لەکەرکوک کراوەو ئەو ھەموو کوردەی لێدەرکراوە ڕازی نابن بە ھەڵبژاردن و دەنگدانی خەڵکی شاری کەرکوک بۆ چارەنووسی خۆیان ئەوە ئەوپەڕی فاسیستی و تاک ڕەووی یە لەبیری کۆنەپەرستی دەسەڵاتدارانی عێراقدا ھەیەو بۆیە لە بەرواری (٢٨/٧/٢٠٠٨) دا خەڵکی بەشەرەف و ئازادیخوازی کەرکوک دەستیان کرد بەخۆپیشاندانی ئاشتی و نەک تەنھا کەرکوک بەڵکو سەرتاپای کوردستان خۆپیشاندانیان کرد دژبە بابەتی ژمارە (٢٤) بەڵام مخابن لەکاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی کەرکوکی قارەمان خۆکووژێک خۆی تەقاندەوەو بیست و شەش (٢٦) شەھیدو دووسەد (٢٠٠) برینداری لێکەوتەوە کەبەڕاستی جێی نیگەرانی زۆربەی ووڵاتانی جیھان بوو. دوابەدوای بڕیاری بەغداو خۆپیشاندانەکانی کوردستان ئەنجومەنی باڵای کەرکوک دەستەوەستان نەبوو بۆیە زۆر بوێرانەو زۆرکوردانە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەکۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لەبەرواری ٣١/٧/٢٠٠٨ ی کاتژمێر یەکی (١) پاشنیوەڕۆی ھەمان بەروار بەبڕگەی سێ (٣) بابەتی (مادە) ی دوو (٢) ی یاسای ژمارە سیانزە (١٣) ی جێبەچێکردنی یاسای ھەرێمەکان بۆ ساڵی (٢٠٠٨) بەزۆرینەی دەنگ داوای گەڕانەوەی شاری کەرکوکیان کرد بۆسەر ھەرێمی کوردستان. وەکو یاسا وەکو دیموکراتییەت وەکو جێبەجێکردنی یاسای ھەرێمەکان لە سیستمی فیدراڵییەتدا ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک زۆر یاسایی و بەجێ بوو بێجگە لەوەی زۆر بڕیارێکی شۆڕشگێڕانەو نیشتمان پەروەرانەبوو بڕیارێکی مێژوویی بوو بەڵام ھەتا ئێستاو ھەتا کاتی نووسینی ئەم ووتارە کە بەرواری (٢٥/٨/٢٠٠٨) ە دەسەڵاتی ناوەند وەڵامی داخوازییە ڕەواکەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان نەداوەتەوە. ئەوەی شایانی باسە و گرنگیدان بەکەرکوک و پیشاندانی بۆ دووژمنان کە ئەم شارە کوردستانەو وەڵامێکی ناڕاستەوخۆو وەڵامێکی تاڵ بۆ تورکیاو بەغدا ئەوە بوو کە کاک مەسعود بارزانی لە (٨/٨/٢٠٠٨) دا سەردانی شاری باباگوڕگوڕی کردو سەردانەکەی ناولێنا (پەیامی ئاشتی و برایەتی) بۆ خەڵکی کەرکوک بەڵام لەڕاستیشدا ئەو سەفەرەو لەوکاتەدا زەنگێک و ئاماژەیەک بوو بۆ دووژمنان و بەپیرەوە چوونی داواکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بوو.


دووژمنی تورکیا له گەلی کورد[دەستکاری]

وڵات و دەسەڵاتی تورکیا سەرسەختترین و دوواکەوتوترین دووژمنی گەلی کوردە ئەو نەک پێی ڕەوا نی یە مافی کوردەکانی باکوور بدات بەڵکو چاوی لەبەشەکانی تریشەو ھەرێمی کوردستانی باشووریش بۆتە دومەڵی سەر دڵی و نزیکەی (٢٠٠٧ / ٢٠٠٨) بەبەردەوامی بۆردومانی خەڵکی سڤیلی قەندیل و باشووری کوردستان دەکات. دووژمنانی کورد ھەموو چاویان بڕیووەتە کوردستان و بەتایبەت کەرکوک بۆیە تورکیا خۆی بۆنەگیراو سەردانێکی نھێنی کەرکوکیان کرد چوونەکەشیان بەم شێوەیە بووە.. سەردانی تورکیا بۆ شاری کەرکوک ساڵی (٢٠٠٦) بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بووە تەنھا لەسەر بانگھێشتی پارتێکی تورکومانی بووە ئەمەش بۆخۆی کارێکی نایاسایی و بێ ڕێزی یە بە ھەیبەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق. تورکیا خۆی وانیشان دەدات کەدڵسۆزی تورکومانەکانە بەڵام ئەوکاتەی گەلی عێراق و کوردو تورکومان لەژێر زووڵم و ڕەزالەتی بەعسدا دەچەوسانەوە تورکیا لەکوێ بوو.؟. یان ئەو ھەموو تەنگاوی و پەلەقاژێیەی تورکیا بۆ تورکومانە یان بۆ کەرکوکە.؟. یان کارەکە زۆر لەوە گەورەترەو دەترسێت کورد بیبات و بخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و ئەوکات ھیچ ڕێزو بوونێک بۆ تورکیا دانەنێت. یان دەسەڵاتی توورک شۆڤێنیستی و نەژاد پەرستی و ڕک و کینەو نایاسایی بەشیرەوە خواردووە.؟. تورکیا لەئەمڕۆ ناترسێت کەکوردستان ھەمووی پارەخواردن و گەندەڵی بینەقاقای گرتووە بەڵکو لەسبەینێ دەترسێت کەسەربەخۆدەبێت و پەل دەھاوێت بۆ بەشەکانی تری کوردستان.. ئەو ڕۆژە دێت و خەووخەیاڵ و ئاواتی لەمێژینەمان دەبێتە ژیانێکی ڕاستەقینە. سەرنج لەفاشیستی و بێ متمانەیی دووژمن بدەی بەئاسانی دڵ پاکی و نەزانی کاری ڕامیاری سەرکردەی کوردمان بۆ دەردەکەوێت. ئەوکاتەی عێراق لەگەرمەی تەپوتۆزی شەڕدا بوو لەگەڵ شەڕی ناوخۆ (civil war) (دەسەڵات و سەدرییەکان) (٢٠٠٣ / ٢٠٠٤ / ٢٠٠٥) فرسەتێکی باش بوو بۆ کورد خۆی بەدەستی خۆی کەرکوکی ببردایەو لەوکاتەدا دەووڵەت لاوازبوو لەباری ئابووری و سەربازیدا نەیدەتوانی ھیچ بکات بەڵام کورد فێری کاری ڕامیاری و بەڕێوەبردن نابێت تەنھا لەیەک کاردا زرنگ و چالاکین ئەویش بەرامبەر بەیەکترو بەرژەوەندی تەسکی پارتایەتی. ئێمەی کورد ئەگەر بەھێزی سەربازی ئەوەمان نەکردوو بەھەڵەمان دەزانی لەڕاستیدا ئەو بیرکردنەوەیە خۆی ھەڵەبوو دەنا وڵات و خاکی خۆت ئەمڕۆ بیبەیت لەسبەینێ باشترە. بەداخەوە چاوەڕێی دەسەڵاتی ناوەندبووین خۆی کەرکوکمان بداتێ ھەرگیز کورد چاوەڕێی ئەوە نەکات دووژمن خۆی خاک و ئاوی کوردستانی بداتەوە بەپێچەوانەوە ئاواتی دووژمنانی گەلی کورد ئەوەیە نەتەوەی کوردیش نەھێڵێت. پێویستە کورد لەمەودووا بەبیروھۆشێکی ڕامیاری و بەرژەوەندیانە بیربکاتەوەو خەڵکی ھۆشیارو ڕامیارزان لەخۆی کۆبکاتەوەو بڕیاری ڕامیاری چارەنووس سازی گەورە بۆ میللەتی کورد بدات. (ئەنتۆنی داماتۆ) یاساناس و گەورە نووسەری ئەمریکی دەڵێت: کورد پێویستە بڕیاری سەربەخۆیی خۆی بدات (independence) لەباشووری کوردستان و ناوچەیەکی نزیک لەموسڵ بدات بەئەمریکا بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکات چونکە بەگەڕانەوەی ھێزی ئەمریکا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی کورد لەم بارە ناھەمووارەیدا بێت دووژمنانی دەیخۆن.

سوود نەگرتنی سەرکردەکانی کوردستان[دەستکاری]

ئەو بوارانەی بۆ کوردو سەرکردەکانی کوردستان ڕەخساووەو سوودیان لێووەرنەگرتووە:

ھەموو شۆڕشەکانی کوردستان لە جەنگی جیھانی یەکەمەوە (١٩١٢ / ٢٠٠٣) خەبات و خوێن و ماڵوێرانی بووەو بەگران کەوتووە لەسەرشانی ئازادیخوازانی کوردو چەندەھا ساڵ دەربەدەری و کۆڵ بەکۆڵ و ماڵ سووتان و بێ پشوویی و.. ھتد. لەکۆتایشدا بەکۆبوونەوە نھێنییەکان گەڕاونەتەوە بۆ خاڵی دەست پێکردن و (خاڵ / صفر) کۆتایی بەھەموو ڕەنج و خەباتی ئەم گەلە ستەم دیدەیە ھاتووە بەبێ ھیچ بەرھەمێکی باش کەشایستەو لەئاستی ئەو ھەموو قوربانییانەبێت کە میللتی کورد داوێتی.

ووشەی کوردستان[دەستکاری]

وشەی کوردستان لەدوو ووشەی لێکدراوەوە ھاتووە (کورد / ستان) کورد ووشەیەکی کوردی و (kurd) جیھانی یە و (International) لە ناوی میللەتی کوردەوە ھاتووەو ناوە (الاسم) (Name) ووشەی ستان زۆربەی زۆری زاناکانی زمانەوانی دەڵێن ووشەیەکی ئێرانییەو وواتاکەی بەشارو نیشتەجێبوون و وڵات دێت بەڵام ڕاووبۆچوونی من جیاوازە لەسەر ئەو بابەتە چونکە بە ئێرانی یان بەفارسی دەڵێن ئوستان نەک ستان. ووشەی ستان (stan) پێم وایە جیھانی یەو نزیکە لە ناوی سیتی (city) ئینگلیزی و (stan) ی ئەوروپی و بەتایبەت زمانی سویدی کەبەشارو جێنشینی ئادەمیزاد دەڵێن ستان. یەکەم کەس کە ووشەی (کوردستان) ی بەکارھێناوە (سلطان سانجاری) پادشای کوردان بووە لەسەردەمی سەدەی دووانزە (١٢) دا. بەشێوەیەکی زانستی و ووێژەیی ناوی ووشەی لێکدراوی کوردستان لەوواتای ووڵاتی کوردانەوە سەرچاوە دەگرێت و بەکارھێنانی ووشەی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ نۆ سەدە پێش ئێستا (٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر). ھەندێک لە دامەزرێنەران و پێشەواو سەرکردەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بەرامبەر دووژمنانی سەرسەخت و ناحاڵی وەکو: ئینگلیزی ئەو‌کات و عێراق و ئێران و تورکیاو سوریا لەسەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمەوە ھەتا ئێستا (١٩١٢/ ٢٠٠٨) ئەم پیاوە ناودارانە بوون (عەبدولقادر شەمزینانی، شێخ سەعیدی پیران، شێخ عوبەیدوڵای نەھری، شێخ ئەحمەدی بارزان، قازی موحەمەد، دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، دکتۆر سادقی شەرەفکەندی، شێخ مەحمودی حەفید، مەلا مستەفای بارزانی، ئیبراھیم ئەحمەد، مام جەلال، مەسعود بارزانی).

چوار خاڵ بەکورتی لەدەرفەتەکانی ڕزگاربوونمان کەلەکیسمان چووە:[دەستکاری]

١/ لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا (١٩١٢ / ١٩١٤) تورک لەگەڵ یۆنانستان و ئینگلیزدا لەگەرمەی شەڕدا دەبن و توورک شڕو ووڕو ڕسوواو زۆر لاواز دەبن لەشەڕەکەدا لەوکاتەدا پەیمانی سیڤەریش لەئارادا دەبێت، بە (عەبدولقادری شەمزینانی) دەڵێن فرسەتەو دەووڵەتی کوردی ڕابگەیەنە توورک حاڵیان شڕەو وێرانن ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: توورکەکان موسوڵمانن دەبێت پشتیان بگرم و بەرامبەر دووژمنی ئیسلام بجەنگم و (جھاد) بکەم. مەبەستی شەمزینانی ئەوە بووە کەتوورکەکان موسوڵمان و یۆنانییەکان و ئینگلیزەکان کافرن.

٢/ ساڵی (١٩٩١) گەورەترین ڕاپەڕینی جەماوەری لەباشووری کوردستان بەرپابوو دوواجاریش ساڵی (٢٠٠٣) ھەموو عێراق ئازادکرا لەدەستی بەعسییەکان ھەردووجارەکەش بەیارمەتی جەماوەری ئازادیخوازی کوردو ووڵاتی ئەمریکا بوو. ئەوەی شایانی باسە دووجار کەرکوک ڕزگارکرا بەشاری خانەقییەوە لەسەردەستی پێشمەرگەی کوردستان (عارەبەکانی کەرکوک و خانەقی ھەموو لەترساندا ڕایان کرد) کەچی ھەردووجارەکە سەرکردەکانی کورد خۆیان کەرکوکیان چۆڵ کردەوەو فەرموویان لەعارەبەکان کردو پێیان دەووتن (برا عارەبە ڕەسەنەکان). کوردستانی باشوور ١٢ ساڵ ئازادو دوور لەدەسەڵاتی ناوەند بوو (١٩٩١ / ٢٠٠٣) بەپشتی ئەمریکا سڵی لەدووژمنان نەدەکردەوە ئەگەر بڕیاری سەربەخۆیی بدایە کەسێک نەبوو بڵێت بەری چاوت کلی پێوەیە چونکە ئەمریکا لەناوچەکەدابوو لەبەر بەرژەوەندی خۆیی بەرگری لەکورد دەکرد. دووای ڕزگارکردنی دووجار شاری کەرکوک لە (١٩٩١ / ٢٠٠٣) دا و خۆمان بەجێمان ھێشت سەرانی کورد دەیانەوێت بە بابەتی (١٤٠) و بەخێری عارەب و دەستورو دەسەڵاتی ناوەند کەرکوک بدەنەوە بەکورد.. دەبێت لەوە دڵنیاببین کەئازادی و خاک و ماف و ژیان دەسەنرێت وەلێ نادرێت. زیاتر لەھەشتا (٨٠) ساڵ خەبات و کوردایەتی کەچی زۆر لاوازین لەکاری ڕامیاری و ھەمیشەش لەدووای ڕەنج و تێکۆشان و ماندوبوونی زۆر ماف و چارەنووسمان بەفیڕۆ دراوە.

٣/ ساڵی (١٩٧٩) لەکاتی ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی ڕەزا شای ئێران و ھاتنی خومەینی لەفەرەنساوە بۆ ئێران بێ دەووڵەتی و بێ یاسایی و بێ دەسەڵاتی لەئارادا ھەبوو دەتوانرا ھەموو ڕۆژھەڵاتی کوردستان بخرێتە ژێر دەسەڵاتی کورد خۆیەوە بەڵام لەبەر ناکۆکی و ناتەبایی و بەرژەوەندی تایبەتی پارت و سەرکردەکان نەکرا

٤/ لەکاتی جەنگی ئێران و عێراقدا (١٩٨٠/١٩٨٨) بۆماوەی ھەشت ساڵ ھەردوو دووژمنی کورد لەیەک ئاڵابوون و لەباری ئابووری و سەربازییەوە لاوازبوون کەچی کورد بەرەیەکی کوردستانی ھەمەلایەنەی پارتە کوردییەکانی ھەرچوارپارچەکەی پێک نەھێناو تاووتوێی بارە ڕامیاری یەکە بکەن لەناوچەکەداو سوودی لێوەرگرن.

ئەوەی کەماوە بیڵێم ئەوەیە چۆن میللەتی کوردی باشوور متمانەیان بەدەسەڵاتی کوردی نی یە ئاواش دەسەڵاتی کوردی متمانەی بەدەسەڵاتی ناوەند نەبێت چونکە ئەو ئەمڕۆ دەمانخەڵەتێنێت و لەجیاتی بابەتی (١٤٠) بابەتی پڕۆژە یاسای ژمارە (٢٤) مان بۆ ئەخوێنێتەوە..!. سبەینێ کەبەھێزتربوو لەسەدام خراپترمان بەسەردەھێنێت. ئەو بێ متمانەیی و ناڕەزایەتی یەی میللەت لەدەسەڵاتی کوردی ھەیەتی لەخۆپیشاندانەکان و دەنگ نەدانەکاندا دەردەکەوێت بەتایبەت خۆپیشاندانی سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا زۆرە لەو ئامارو دەنگدانانەی کوردستان کەڕێژەیەکی زۆرکەمەو بێ ھیوایی یەکی تەواو دەبەخشێت بەدەسەڵاتی کوردی لەھەڵبژاردنەکانی عێراقدا ئەم ژمارانەیە:

  • زاخۆ لە (١٠٠٠٠) کەس (١٠٠٠) کەس دەنگی داووە.

مخابن دووای (١٧) ساڵ ئازادی و دوور لە سەدەڵاتی داگیرکەری بەعس لەباشووری کوردستاندا خەونی کوردی ئازادیخواز بوو بەڵام بێبەش لەمافە سەرەتاییەکان و ھەژاری و نایەکسانی و.. ھتد ھەر ئەوھۆیانەش بوو ھانی خەڵکی داووە کەمتمانەیان بەدەسەڵاتی خۆیان نەبێت. ھیوادارین سەرکردەکانی کورد چاوتان لەھەژارانی کوردستان بێت چونکە ئەوان ئێووەیان گەیاندە ئەم ئاستە. ھیواخوازم سەرکردەکانی کورد بڕواو متمانەیان بەدەسەڵاتی ناوەند نەبێت بەڵکو متمانەیان بەمیللەتی خۆیان ھەبێت و ھەموو کارێک بکەن بۆ خەڵکی خۆیان.

سامانی سروشتی[دەستکاری]

نەتەوەکانی کەرکووک[دەستکاری]

وتارە سەرەکییەکان:کورد، تورکمان، عەرەب، کلد و ئاسور

ناودارانی کەرکووک[دەستکاری]

گەڕەکەکانی شاری کەرکووک[دەستکاری]

  • واستی (الواسطی)
  • غەرناتە
  • دوومیز
  • ڕێگای بەغدا (طریق بغداد)
  • یەکی ئازار (١ آذار)
  • عروبە
  • ڕاپەڕین ١
  • ڕاپەڕین ٢
  • بەعس (ئەگەر ئێستا ناوی نەگۆردرابێت)
  • قۆریە
  • نەسر (سەرکەوتن)
  • یەکی حوزەیران (١حزیران)
  • حورییة (الحریة)
  • عەسکری ١
  • عەسکری ٢
  • قادسیة ١
  • قادسیة ٢
  • قەسابخانە
  • ئەسرا و مەفقودین (الأسری والمفقودین)
  • نیدا
  • شوققەکانی غاز (شقق الغاز)
  • زوببات (حی الضباط)
  • ساحەی تەیەران (ساحة الطیران)
  • مەمدودە
  • مامۆستایان (معلمین)
  • ئەلماس
  • حوجاج (الحجاج)
  • پەنجا عەلی

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی قادرزادە[١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]