دەوڵەتی ئەییووبی
|
|
---|---|
ئاڵای دەوڵەت |
|
|
|
نەخشەی دەوڵەتى ئەیوبی |
|
|
|
پایتەخت | قاهیرە، دیمەشق |
زمانی فەڕمی | عەرەبی |
جۆری حوکم | شانشینی |
مێژووى دامەزراندن | ساڵى ١١٧٤ز |
مێژووى ڕوخان | ساڵى ١٣٤٢ز |
دامەزرێنەر | سەڵاحەدینی ئەیوبی |
نەمەنی دەوڵەت | ١٦٨ ساڵ |
ئایین | ئیسلام |
ڕووبەر | ٥,٠٠٠,٠٠٠ |
ژمارەی دانیشتوان | ٤٠,٠٠٠,٠٠٠ کەس |
دراو | دیناری ئەیووبی |
ئەم وتارە بەشێکە لە وتارەکانی : |
مێژوو و چاندی کورد |
---|
مێژووی کۆن
|
مێژووی نووژەن
|
چاند
|
دەروازەی کوردستان |
ئەیوبیەکان ئەچنەوە سەر خێزانێکی کوردی، خانەدان و نەژاد بەرز، سەر بە یەکێک لە ڕەسەنترین ھۆزە کوردیەکان بوون، وئەیوبیەکان ئەچنەوە سەر ئەیوبی کوڕی شادی، و دەوڵەتەکەیان دامەزرا لە میسر لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی پاشان حوکمەکەی فراوان بوو و شام و حیجاز و کوردستانی عێراق و دیاربەکر و باشوری یەمەنی گرتەوە لە سەدەکانی ١٢ و١٣ی زاینیدا.
پێرست
نەژاد[دەستکاری]
دامەزرێنەری خێزانی ئەیوبی، نەجمەدین ئەیوب سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە ناو زەنگیەکان کە خیزانەکەی لە ئەرمینیاوە ھاتبوون، وسەرەتا بوو بە والی تکریت پاشان والی دیمەشق، لە دواتردا براکەی ئەسەدەدین شێرکۆ و سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕی بوونە سەرکردەی فاتمیەکان.
ئەم خێزانە سەر بە ھۆزێکی کوردە، یەکێکە لە ناودارترینی ھۆزە کوردیەکان لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە، ئەم ھۆزەش بە ڕەوادی ناسراون. لە شارۆچکەی دوینی سەر سنوری ئازەربایجان لە نزیک شاری تفلیسی ئەرمەنیەوە ھاتوون و ئەیوبیەکان دەدرێنە پاڵ ئەیوبی کوڕی شادی.
شادی باپیرە گەورەیان ھەندێک پۆستی کارگێڕی لە قەڵای تکریتدا پێ سپێردرا کە لەو کاتەدا موڵکی بەھرۆزی خزمەتگوزاری سوڵتانی سەلجوقی محەمەدی کوڕی مەلیکشاە بوو، شادی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا نەجمەدین ئەیوب و ئەسەدەدین شێرکۆدا گواستیەوە بۆی و پلە بە پلە بە پۆستە کارگێڕیەکاندا سەرکەوت تا پۆستی شحنە (پۆلیسی) وەرگرت و کاتێک کۆچی دوایی کرد نەجمەدین ئەیوب بووە جێ نشینی و بە ھۆی جوامێری و دەستپاکیەوە سوڵتانی سەلجوقی قەڵای تکریتی پێ سپارد و ئەویش بە باشترین شێوە بەڕێوەی برد. ھەروەک ئەسەدەدین شێرکۆی مامی سەڵاحەدین لە پێشەوەی ئەمیرەکاندا بوو لای سەلجوقیەکان و ناوچەیەکی بەرفراوانیان بۆ تەرخانکردبوو لە تکریت و دەوروبەریدا.
دامەزراندنی دەوڵەت[دەستکاری]
مێژووی دامەزراندن[دەستکاری]
مێژوو نوسان جیاوازن لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبی، ھەندێک لەو کاتەوە دایدەنێن کە سەلاحەدین وەزارەتی گرتە دەست لە خەلافەتی فاتیمیدا ساڵی ١١٦٩ز و ھەندێک ئەیگەڕێننەوە بۆ گەڕاندنەوەی وتاری ھەینی بۆ خەلیفەی عەبباسی لە قاھیرەدا کە مردنی خەلیفە عازید لیدینڵڵا و کۆتایی دەوڵەتی فاتیمی بە دواداھات لە ساڵی ١١٧١ز، لەگەل ئەوەی دەسەڵاتی سەڵاحەدین لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە وەزارەتی گرتە دەست کە ھەناوێک بوو بۆ دەستگرتن بەسەر فاتیمیەکاندا، بەڵام وەک شەرعیەت ھەر سەر بە دەسەڵاتی نورەدین زەنگی بوو ھەتا نورەدین وەفاتی کرد ساڵی ١١٧٤ز، لەبەر ئەوە ئەم ساڵە بە ساڵی ڕاست دادەنرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبی، کە خەلیفەی عەبباسی موستەئزی بیلا دانی پیانا لە ساڵی ١١٧٥ز.
میسر[دەستکاری]
بۆ درێژەی چوونی ناوەوەی ئەیوبیەکان بۆ میسر و دمەزراندنی دەوڵەتەکەیان سەیری وتاری سەڵاحەدینی ئەیوبی بکە.
ناکۆکی و کێشەکان زیادیان کرد لە میسر، و سەرکردەکانی سوپا پلەی وەزیریانیان وەرئەگرت، بۆ وەرگرتنی ئەم پایەیە ڕکەبەر کەوتە نێوان دوو لە سەرکردە فاتیمیەکان (شاور و زڕغام)، شاور پایەکەی وەرگرت و پاشان زڕغام توانی لایبات و خۆی لە شوێنەکەی دابنیشێت، شاور ڕایکرد بۆ دیمەشق پەنای بردە بەر نورەدین زەنگی تا بیگەڕێنێتەوە بۆ پایەکەی، لە ھەمان کاتدا زڕغام داوای یارمەتی لە عەموری خاچپەرست کرد لە قودس.
ھەریەک لە نورەدین زەنگی و عەموری بە دەم داواکانەوە ھاتن، نورەدین زەنگی سوپایەکی بە سەرکردایەتی ئەسەدەدین شێرکۆ و سەڵاحەدینی ئەیوبی نارد لە سالی ١١٦٤ز، و خاچپەرستەکان بە سەرکردایەتی عەموری ئامادەبوون بۆ چوونە میسر، ودوای چەند ھەڵمەتێک سوپاکەی نورەدین زەنگی خاچپەرستەکانیان شکاند، و دەستیان گرت بەسەر ھەردوو وەزیرە ڕکەبەرەکەدا و ئەسەدەدین شێرکۆ پایەی وەزیری وەرگرت لە ساڵی ١١٦٩ز.
ئەسەدەدین وەک فەرمانڕەوایەکی تەواو بوو بەسەر میسرەوە دوای ئەوەی خەلیفەی فاتیمی عازید کردی بە وەزیر، شێرکۆ زۆر لێھاتوو بوو لە فەرمانڕەواییدا، و لە ماوەیەکی کەمدا توانی دەست بەسەر کاروبارەکاندا بگرێت، و نزیکەی سێ مانگ لەو پایەدا بوو کاتێک کۆچی دوایی کرد و سەڵاحەدینی برازای شوێنی گرتەوە.
و سەڵاحەدین سەندنی خەلافەتی لە فاتیمیەکان تەواوکرد کە دەوڵەتەکەیان لە داڕماندا بوو، و سەڵاحەدین سەرکەوتوو بوو لە بەرەنگاربوونەوەی ھەڵمەتی خاچپەرستەکان ساڵی ١١٦٩ لە دوای مردنی شێرکۆ، و سەڵاحەدین حاکمی تەواو بوو لە میسر، بەمەش پایەکانی دەوڵەتی ئەیوبی دامەزرا لەگەڵ ئەوەی سەڵاحەدین تا ئەو کاتە لە خزمەتی نورەدین زەنگی ئیشی ئەکرد و سەر بەو بوو.
دیمەشق[دەستکاری]
لە دوای مردنی نورەدین زەنگی و ڕاکردنی کوڕەکەی (ساڵح ئیسماعیل)ی مناڵ بۆ حەلەب، سەڵاحەدین گەڕایەوە دیمەشق، و لە سەڵەکانی دواتردا سەڵاحەدین دەسەڵاتی فراوان کرد بەسەر ھەرێمەکانی شامدا، ھاوکات لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی خاچپەرستەکان، کە بەسەریاندا سەرئەکەوت لە ڕووبەڕوونەوەکاندا.
دوای ئەوەی دەسەڵاتی لە دیمەشق جێگیر بوو، سوڕایەوە بۆ ڕووبەڕوونەوەی خاچپەرستەکان و لە جەنگدا بوو لەگەڵیان تا کۆچی دواای کرد، و گەورەترین سەرکەوتنی بە سەریاندا فەتحی قودس بوو لە ٢ تشرینی دووەمی ١١٨٧ز لە دوای شەڕی حەتین.
یەمەن[دەستکاری]
کاتێک ئەسەدەدین شێرکۆ دەرچوو بەرو باشوور بەلای دەریای سووردا دەسەڵاتی خۆی فراوان کرد بەسەر یەمەندا و خستیە ژێر دەسەڵاتیانەوە.
دوای سەڵاحەدین[دەستکاری]
لە پێش وەفاتکردنی سەڵاحەدین ئیمپڕاتۆریەتەکەی بەش کرد لە نێوان کوڕەکانی ھۆزەکەیدا؛ عادلی برای حوکمی جەزیرە و ڕۆژھەڵاتی ئوردنی ئەکرد، و توغتەکینی برای لە یەمەن بوو و کوڕی براکانی لە بەعلبەک و حەما و کوڕەکانی شێرکۆ لە حومس.
و لە دوای وەفاتی سەڵاحەدین شانشینەکەی بەش کرد لە نێوان ھەر سێ کوڕەکەیدا، کوڕە گەورەکەی (ئەفزەڵ) دیمەشقی گرتە دەست کە ئەبوایە سوڵتان بوایە بەسەر ناوچەکانی ترەوە چونکە لە دیمەشق بارەگای سەڵاحەدین و ناوەندی دەوڵەت ھەبوو، و ھەروەھا عەزیز میسری وەرگرت و زاھیر حەلەب. ناکۆکی کەوت نێوان کوڕەکانی سەڵاحەدینەوە عەزیز و زاھیر دانیان نەئەنا بە حوکمی ئەفزەڵی برایاندا، لەم میانەیەشدا والیەکانی باکور وەک زەنگیەکان و ئەرتەقیەکان سەربەخۆیی خۆیان گەڕاندەوە، و عادل توانی ھەوڵەکانیان لەناو بەرێت.
لەم کاتانەدا نێوان ئەفزەڵ و عەزیز گەیشتە داڕوخان، و عادل چەند جارێک ھەوڵیدا ڕیکیان بخات بەڵام لە دوا جاردا عادل لایبردن و خۆی دەسەڵاتی گرتە دەست، و جارێکی تر دەوڵەتی ئەیوبی یەک خستەوە و دیمەشقی کرد بە پایتەختی.
دوای عادل[دەستکاری]
لە دوای مردنی عادل لە ساڵی ١٢١٨دا ھەمان ڕووداوەکانی پێشوو دووبارە بوونەوە ، و جارێکی تر دووبارەبوویەوە لە دوای مردنی کامل ناسڕەدین کوڕی عادل لە ساڵی ١٢٣٨ز، بەڵام دەوڵەتی ئەیوبی بە گشتی مایەوە تا کوژرانی (توران شا) دوایین سولتانی ئەیوبیەکان لە میسر ساڵی ١٢٥٠ و دەوڵەتی مەمالیکەکان لە جێگەی دامەزرا.
خانەکانی مەغۆل دەستیان گرت بەسەر ئەیوبیەکاندا لە دیمەشق و حەلەب ساڵی ١٢٦٠، بەڵام دوای ئەوەی مەمالیک مەغۆلیان شکاند لە شەڕی عەین جالوتدا و حوکمی ئەیوبیەکانیان وەرگرت لە حومس ساڵی ١٢٦٢ز، و لقی ئەیوبیەکان لە حەمما بەردەوام بوو تا ساڵی ١٣٤٤ز و سوریا و میسر لە ژیر حوکمی مەمالیکدا بوون.
ھەروەک لقێکی سەربەخۆی ئەیوبیەکان ھەبوو لە یەمەن و ھەروەھا لە دیاربەکر.
لیستی سوڵتانەکان[دەستکاری]
ڕیزبەندی | فەرمانڕەوا | ماوەی حوکمی |
---|---|---|
١ | سەڵاحەدینی ئەیوبی | ١١٧٤-١١٩٢ |
٢ | عەزیز کوڕی سەڵاحەدین | ١١٩٢-١١٩٨ |
٣ | مەنسوڕ ناسڕەدین کوری عەزی | ١١٩٨-١٢٠٠ |
٤ | عادل سەیفەدین ئەبوبەکر | ١٢٠٠-١٢١٨ |
٥ | کامل ناسڕەدین محەمەد | ١٢١٨-١٢٣٨ |
٦ | عادل سەیفەدین کوڕی کامل | ١٢٣٨-١٢٤٠ |
٧ | ساڵح نەجمەدین ئەیوب | ١٢٤٠-١٢٤٩ |
٨ | موعزەم توران شا کوڕی ساڵح | ١٢٤٩-١٢٥٠ |
٩ | عیسەت دین ئوم خەلیل (شجرە الدر) | ١٢٥٠-١٢٥٠ |
ئەییوبییەکانی ناوچەکان[دەستکاری]
؛ئەیوبیەکانی دیمەشق
|
؛ئەیوبیەکانی حەلەب
؛ئەیووبیەکانی حومس
؛ئەیوبیەکانی سنجار
|
؛ئەیوبیەکانی حەما
؛ئەیوبیەکان لە کرک
|
؛ئەیوبیەکانی میافارقین
؛ئەیوبیەکانی یەمەن
|
؛ئەیوبیەکانی دیاربەکر
؛ئەیوبیەکانی حوسن کێیف
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
المصادر والروابط[دەستکاری]
- Islam: Kunst und Architektur
- ئەییوبیەکان لە میسر