مانچستەر سیتی یانەیەکی ئینگلیزیە بەشداربووی خوولی نایابی یانەکانی ئینگلیزیە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ , یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مانچستەر لە ووڵاتی ئینگلاند لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوە یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور، ئەم شێخە ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی بەڵام بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بوو، ڕاھێنەری یانەکە مانوێل پلیگرینی لەئێستادا ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەکەی گرتۆتە ئەستۆ، یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە بەنێوی شارێک بۆ مانچستەر کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە
- خولی پرێمەر لیگ ٤ جار لەساڵانی ١٩٣٦–٣٧, ١٩٦٧–٦٨, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٣–١٤
- جامی ئینگلتەڕا ٦ جار لەساڵانی ١٩٠٤، ١٩٣٤، ١٩٥٦، ١٩٦٩، ٢٠١١. ٢٠١٤
- جامی ئەورووپا ١ جار لەساڵی ١٩٧٠
- ئێف ئەی کەپ ٥ جار ١٩٠٤, ١٩٣٤, ١٩٥٦, ١٩٦٩, ٢٠١١
|
|
٢٠١٣-١٤ |
|
|
یانە پێشووەکان |
|
|
پێشبڕکێ پەیوەندیدارەکان |
|
|
|
|