ڕێنێ دێکارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لەدایکبوون ڕێنە دێکارت
٣١ مارس ١٥٨٦
فەڕەنسا
مەرگ ١١ فێبریە ١٦٥٠
ستۆکهۆڵم، سوید
نیشتەجێ هۆڵەند
نەتەوە فەڕەنسی
پیشە شارەزای فیزیک، ماتماتیکەوان، فەیلەسووف



ڕێنە دێکارت ( بەفەرەنسی ʁəne dekaʁt ) (لەدایکبوون ١٥٩٦- کۆچی‌دوایی ١٦٥٠) فەیلەسووف، بیرکار و شارەزای فیزیک و نووسەری خەڵکی فەڕەنسا بوو کە زۆرتری تەمەنی لە وڵاتە یەکگرتووکانی نێزرلاند (هۆڵەندا) ڕابوارد. نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێ‌درا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەریەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر بیرکاری و ماتماتیک بە ڕوونی دیاره؛ سیستەمی کووردیناتی دێکارت (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system - بە فارسی: سیستم مختصات دکارتی) ڕێگە دەدات شێوە هەندەسییەکان لەسەر هاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی هەندەسەی شیکاری ناسراوە. هەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.

لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاوازبوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی هەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە هیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سرووشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی هەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووهەم: دژی هەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاهی چ سرووشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاک‌بوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو .

دەکارەت دەورێکی زۆری بوو لە باوکردنی فەلسەفەی عەقڵانییەت لە سەدەی ١٧دا. دواتر بارووچ سپینۆزا و گاتفرید لایبنیز پشتیوانییان لێکرد. و بە توندی لە لایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزموون ڕەخنەیان لێگیرا. ئەم سێ کەساییەتیە هەروا کە لە فەلسەفەدا خاوەن ڕوانگە بوون لە ماتماتیکدا پێش دەڕۆشتن و دێکارت لەگەڵ لایبنیز هاوکاری یەکیان دەکرد لە زانستی بیرکاری‌دا. دێکارت وەک داهێنەری سیستەمی کووردیناتی دێکارتی ، هەندەسەی شیکاری داهێنا و ڕێگەی کردەوە لە نێوان هەندەسە و جەبردا.

وتە زۆر بەناوبانگەکەی دێکارت ئەمە بوو: «من بیر دەکەمەوە، هەربۆیە هەم» (فەڕەنسی : Je pense, donc je suis - ئینگلیزی: I think, therefore I am; or I am thinking, therefore I exist).


سەرچاوەکان[دەستکاری]

دێکارت لە ویکیپیدیای ئینگلیزی