ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕووسیا
Российская Федерация
سروود: سروودی نیشتمانی فیدراسیۆنی ڕووسیا
پایتەخت
و
مۆسکۆ
٥٥°٤٥′N ٣٧°٣٧′E / ٥٥.٧٥٠°N ٣٧.٦١٧°E / 55.750; 37.617
زمانە فەرمییەکان ڕووسی
دەوڵەت
 -  سەرۆک کۆمار ڤلادمیر پوتین
 -  سەرۆکی حکوومەت دمیتری مێدڤێدێڤ
ڕووبەر
 -  ١٧٬٠٧٥٬٤٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١)
٦٬٥٩٢٬٨٤٩ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ١٤٢,٩٠٥,٢٠٠ (٩)
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪.ru, .su, .рф

ڕووسیا (بە ڕووسی: Россия ، Rossiya) گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە ٨٣ ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە. پایتەختی ووڵات مۆسکۆ یە یەکێکە لە زلھێزترین ووڵاتی سەر زەوی

جوگرافیا[دەستکاری]

ڕووسیا لە باکووری ئاسیا و لە رۆژھەڵاتی ئەوروپادایە و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکوور و زەریای بەستەڵەکی باکور و دەریای رەش و دەریای خەزەر و دەریای باڵتیک سنوری ھاوبەشی ھەیە. ڕووسیا لە گەڵ ١٤ وڵاتی ئاسیایی و ئەوروپایی سنوری ھاوبەشی وشکانی‌ ھەیە و لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریاکانی ژاپۆن و برینگ و خەزەر و دەریای رەش و باڵتیک پەیوەندی دەریایی ھەیە. ڕووسیا لە باکوری ئاسیا و لە رۆژھەڵاتی ئەوروپادایە ولەگەڵ زەریای ھێمنی باکور و زەریای بەستەڵەکی باکور و دەریای رەش و دەریای خەزەر و دەریای باڵتیک سنوری ھاوبەشی ھەیە. ڕووسیا لەگەڵ 14 وڵاتی ئاسیایی و ئەوروپایی سنوری ھاوبەشی وشکانی‌ ھەیە و لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریاکانی ژاپۆن و برینگ و خەزەر و دەریای رەش و باڵتیک پەیوەندی دەریایی ھەیە.

دانیشتوان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2016 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ڕووسیا 144ملیون

کەس بووە کە دەکاتە ۱.93 لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٨.٤ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

مێژووی دەسەڵاتی ڕووس[دەستکاری]

ڕووسیا ٢١کۆماری ئۆتۆنۆمی ھەیە کە ھەندێکیان وەک چیچان وداغستان بەھۆی ئەوەی ھەوڵی جیابونەوەیان ئەدا، لەم ساڵانەی دواییدا بە دەیان جار کەوتونەتە بەر پەلاماری سوپای ڕووسیا. ڕووسیا تا بەر لەسەدەی ١٨ نە دەسەڵاتێکی ئەوەندە بە ھێزبو نە روبەرەکەشی تا ئەو رادەیە فراوان بو، بەڵام لە سەرەتاکانی سەدەی 18 قەیسەری‌ ڕووسیا "پێتری مەزن" ھەوڵێکی زۆریدا بۆ بەرەو پێشبردن و پێشخستنی ڕووسیا و فراوانکردنی خاکەکەی. لەساڵی ١٩١٧شۆرشی کۆمۆنیستی یا بەلشەفی بەرابەری‌ ڤلادیمیر لێنین لە ڕووسیا سەرکەوت و کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیسەرەکان ھێنا و یەکیەتی سۆڤیەت لە ڕووسیا دامەزرا.

ڤلادیمیر لێنین مرۆڤێک بو کە بەعەقڵی‌ خۆی‌ وبە فیکری‌ کارڵ مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس ، مێشکی‌ لایەک لە جیهانی داگیر کردو نیشتمانی‌ روسەکانی‌ ئەوەندەیتر ناودار کرد. لنین یەکێک بوو لەو مێژووسازانەی‌ کە توانییان لەدوای‌ دەسەڵاتی‌ قەیسەرەکان ڕووسیا وەکو وڵاتێکی‌ بەھێز بێننە ناومەیدانی‌ سیاسەتی‌ نێودەوڵەتی‌، بەڵام پاش تێپەڕبونی ٧٤ ساڵ لە دەسەڵاتی سۆسیالستی کە پڕ بوو لەململانێ لەگەڵ رۆژئاوا کە بەشەری سارد ناسراوە.ئەم یەکێتیە لە ساڵی١٩٩١ دا ھەڵوەشایەوەو ئەوەی لێی بەجێ ما فیدراسیۆنی ڕووسیایە.

ئابووری ڕووسیا[دەستکاری]

ئابووری ڕووسیا پیشەشازیە و وزەی ئەم ئابووریەش لە گازی ناوخۆوە دابین دەکرێ. ڕووسیا گەورەترین پاشکەوتی غازی سروشتی جیھانی ھەیە. ڕووسیا وەک حەوتەمین ئابووری گەورەی دونیا دادەنرێ. ئابووری ئەم وڵاتە لە سەر بنەمای سەرمایەداری و کەرتی تایبەت دامەزراوە کە ئەمەش بە پێچەوانەی ئابووری داخراوی سەردەمی سۆڤیەتە..

یەلتسین و ڕووخانی سۆڤیەت[دەستکاری]

بناغەدانەری ڕووسیای نوێ بۆریس یەڵتسین، یەکەم سەرۆک کۆماری ڕووسیا بو کە بە شێوازێکی دیمۆکراتیک ھەڵبژێردرا. یەڵتسین لە ساڵی١٩٣١ لە ناوچەی ئۆراڵ لە بنەماڵەیەکی جوتیار لە دایک بو.پلە یەک لەدوای یەکەکانی لە حیزبی کۆمۆنیست بڕی . لە ساڵی ١٩٨٥ لە لایەن میخائیل گۆرباچۆف –دوایین رێبەری سۆڤیەت- بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مۆسکۆ و روبەرو بونەوەی گەندەڵی ناو سیستمی حیزب بانگ کرا بۆ پایتەخت. چاکسازیەکانی یەڵتسین رق و نەفرەتی‌ کۆمۆنیستە موحافزکارەکانی‌ لە ئەو ورورژاند. کار گەیشتە ئەوەی‌ کە تەنانەت لە ئەنجامدا بکەوێتە بەر ھێرشی میخائیل گۆرباچۆف . لە ساڵی ١٩٨٨ ئەندامەتی‌ خۆی لە مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیست ھەڵپەسارد و دوو ساڵ دواتریش بە تەواوەتی لە حزبی کۆمۆنیست ھاتە دەرەوە. یەڵتسین ئیدی‌ شتێکی‌ ھەبو کە حزبکەی‌ جارانی‌ نەیبو،ئەوەش پشتگیری جەماوەری‌ بو. ئەو لە گەڵ ھاوڵاتیانی‌ ئاساییدا ھەڵپەڕکیی‌ دەکرد و قەسەی‌ خۆشی‌ لەگەڵدا دەکردن. ھەربەوەش لە ساڵی ١٩٩١ بوە یەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ڕووسیا. لە روانگەی رۆژئاواییەکانەوە بە ھۆی داکۆکی کردنی لە دامەزراندنی سیستمێکی‌ دیموکراتیک یەڵتسین کەسایەتیێکی دیموکرات بو. ھەرلەو ساڵەدا موحافزکارە توندڕەوەکان ھەوڵی کودەتایان دا بەڵام یەڵتسین گۆرباچۆفی کردەوە بە سەرۆکی حزب و بەمجۆرە ویستی لە لایەک کودەتاکە بێ‌ کاریگەر بکات و لە لایەکی تریش ویستی رۆڵ وپێگەی گۆرباچۆف لاواز بکات. دوابەدوای ئەوەش حزبی کۆمۆنیستی‌ وەک حزبێکی نایاسایی لە قەڵەمدا کە ھێشتا کۆڵەکەی دەسەڵات بو. لە کۆتایی ئەو ساڵەشدا یەکێتی‌ سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ فەرمانی بە سوپا دا تا ھێرش بکەنە سەر پارلەمان چونکە لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە داگیر کرابو . یەڵتسین لە ساڵی ١٩٩٦بۆ جاری دوەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردرایەوەو تا ساڵی ١٩٩٩ز لە پۆستەکەیدا مایەوە. لەو ساڵەدا بە ھۆی نەخۆشیەوە دەستی لە کار کێشایەوە و ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی ئەو اتەی دەزگای ھەواڵگری (کا گ ب) جێگای گرتەوە. یەَتسین لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کردو مرد ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی‌ پێشوی‌ ڕووسیا و دەسەڵاتداری‌ راستەقینەی‌ ئێستای‌ ئەو وڵاتە،پاڵەوانی‌ سەرەکی داستانی‌ ھەستاوەی‌ ڕووسیایە لە دوای‌ ئەو روخانە گەورەیەی‌ کە لەساڵی‌ ١٩٩١دا توشی‌ بو.

دەسەڵاتی ئێستا ڕووسیا[دەستکاری]

سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا "دیمیتری مێدڤیدێف"ە. بەڵام سەرۆک وەزیران ڤلادمیر پوتین، دەسەڵاتداری راستەقینەی ڕووسیایە. سیاسەتی ئێستای ڕووسیا بریتیە لە ھاوکاری و خۆ نزیککردنەوە لە رۆژئاواو رەواندنەوەی ناکۆکیەکانی نێوانیان. بەڵام پەلھاوێشتنی ناتۆ بەرەو رۆژھەڵات و بە رەسمی ناسینی کۆسۆڤۆ لە لایەن رۆژئاواوە کاریگەری نیگەتیڤی‌ ھەبووە لەسەر پەیوەندیيەکانی نێوانیان. لەم دوایانەشدا شەڕی ڕووسیا و جۆرجیا ئەوەندەی دیکە ئەم پەیوەندیانەی ئاڵۆز کردوە.

ڤلادمیر پۆتین و دمیتری مێدڤێدێڤ

ڤلادمیر پوتین[دەستکاری]

پوتین کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە بەیەکێ کە لە کەسیایەتیە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستادا ھەژمار دەکرێت وە پۆتین وەرزشکارە و پشتوێنی‌ رەشی‌ ھەیە لە یاری‌ جۆدۆ. ئەو ناترسێت لەوەی‌ کە بچێتە ناو کافتریایەکی‌ شەوانەو لەگەڵ ھاوڵاتیانی‌ ئاسایی‌ مۆسکۆدا تەماشای‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ بکات. بە نیوەروتی‌ وێنە دەگرێ‌ و باکی‌ نیە لەوەی‌ کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاو بێتەوە.پۆتن متمانەی‌ بە خۆی ھەیە و یەکێک لەو سەرۆکانەی‌ جیھانە کە جاربەجارجلوبەرگی‌ رەسمی‌ لەبەرناکات، لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیدا بۆینباخ نابەستی‌ و جاری‌ واش ھەیە کە جاکەتەکەی‌ دەدات بەسەر شانیدا. ئەمەش ئەو پیاوەیە کە بوەتە پاڵەوانی‌ سەردەمی‌ بوژانەوەی‌ ڕووسیا. پۆتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە ووتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ نابێ ھیچ ھێز و لایەنێ دژیان بوەستێت ھەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆیی خۆی بەکارھێنا دژی ھێرشکردنە سەر سووریا .

هاندەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا لەیاریەکی تۆپی پێ

وەرزش لە ڕووسیا[دەستکاری]

ڕووسیا لەڕووی وەرزشەوە تاڕادەیەکی باش پێشکەوتووە لەیاریەکانی تایکواندۆ وشەتڕەنج و بالە و تۆپی پێ ، لە یاری تۆپی پێدا کۆمەڵەی یانەی بەھێزیان ھەیە کە بەشداری لەخوولەکانی ئەوڕووپا دەکەنە وەک زینت ساتسبۆرگ و ئانژی و سیسکا مۆسکۆ

ھونەر لە ڕووسیا[دەستکاری]

ھوونەر لە ڕووسیا گرنگیەکی ئەوتۆی پێوە نادرێت تەنیا ئەوەی لایان گرنگ بێت لەم بوارە شانۆگەری و مۆسیقا و گۆرانی لەشانۆگەری کۆمێدیا زۆرترین داواکاری ڕووسیەکانی ئەوکاتی لەسەر بوو بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ڕووسیا ھەردەم لە گۆڕانکاری بوو بۆیە گرنگی ھوونەر کەمترە لەوڵاتانی تر بەڵام لەدوای بلۆکی سۆشیالستی و نەمانی یەکێتی سۆڤیەتی ھاتنی دیموکراسیەت بۆ ڕووسیا تا ڕادەیەکی باش لە ئێستا دا گرنگی بە بواری ھوونەر دەدرێت بەتایبەتی ڕەوتی سینەما و گۆرانی

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.