ڕه‌فیق حیلمی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
ڕه‌فیق حیلمی

مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له ساڵی 1898دا له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی و ئاماده‌یی له به‌غداو په‌یمانگای ئه‌ندازه‌ی له ئه‌سته‌مبۆڵ ته‌واوكردووه‌و له ساڵی 1920دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و بووه‌ته مامۆستایه‌كی پسپۆڕی ئه‌ندازه‌و بیركاری له‌ماوه‌ی خوێندنی له ئه‌سته‌مبۆڵ فێری زمانی توركی فه‌ڕه‌نسی بووه جگه له كوردی كه زمانی زگماكی خۆی بووه.

كه شێخ مه‌حموودی ‌حه‌فید بۆ جاری دووه‌م له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1922 كابینه‌یه‌كی تازه‌ی داناوه ناوی خۆی نا مه‌لیكی كوردستان، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرده ڕاوێژكاری ‌ڕامیاری خۆی و ئه‌م ناوداره گه‌لێك وتاری ‌‌ڕامیاری له ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژی كوردستان" زمانی میری مه‌لیك مه‌حموود نووسی.

كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی به‌ریتانیا و به‌زه‌بری هێزی چه‌كداری له‌ناوبرا، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌و ناوچه‌یه دوور خرایه‌وه‌و كرا به مامۆستای بیركاری، به‌ڵام ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و پتر له‌سه‌ر گه‌یشنی كورد به مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌وڵیدا بووه یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له ساڵی 1930 و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ی گیرا.

كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیان و لاوانی كوردی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركووك و كۆیه و كفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی "داركه‌ر" دامه‌زراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام نه‌بووه ئه‌و پارته جه‌ماوه‌رییه تاكو له ساڵی 1939 مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی نه‌كرا به سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه‌، ناوه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و سه‌رۆكه كرا به "پارتی هیوا".

به هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی ئه‌م سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه لێهاتووه، زۆر له ئه‌فسه‌ری كورد په‌روه‌ر و كاسبكار و ڕووناكبیر بوونه ئه‌ندامی كارای ئه‌م ڕێكخراوه ‌ڕامیارییه‌ی كوردستان تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی وا به هه‌وڵ و هیمه‌تی ئه‌و پارته "مه‌لا مسته‌فای بارزانی"ی ده‌ست به‌سه‌ر له سلێمانی، ده‌رباز كرا بۆ ناو خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وه‌ێوه‌ش له 1943.07.28 گه‌یشته‌وه خاكی بارزان بۆ خۆكۆكردنه‌وه‌ بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی 1943-1945ی بارزان.

ئه‌و پارته‌ی هیوا تاكۆتایی ساڵی 1943 و نیوه‌ی یه‌كه‌می 1944 به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌ی ڕامیاری كورد بوو، یارمه‌تیه‌كی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، له جێی پارتی هیوا دوو ڕێكخراوی ڕامیاری كورد دروستبوون و په‌ره‌یان سه‌ند ئه‌وانیش "پارتی شۆڕش" و "پارتی ڕزگاری" بوون و له 1946.08.16یش له شوێنی هه‌ردوو ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كه "پارتی دیموكراتی كوردستان" دروستبوو، مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی"ش وه‌ك ناودارێكی ڕامیاریی گه‌ور‌ه‌ی كورد مایه‌وه تاكو له 1960.08.04 كۆچی دواییكرد.

مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی ناودارێكی ڕامیاری گه‌وره بوو، له هه‌مان كاتیشدا شاعیرو مێژوونووس و وه‌رگێڕو ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی وێژه‌ی كوردیش بوو، له‌ماوه‌ی ژیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپی گه‌یاندوون.

1- كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا 1920 به زمانی عه‌ره‌بی
2- خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد (له‌فه‌ڕه‌نسیه‌وه) كردوویه‌تی به كوردی
3- شیعرو ئه‌ده‌بیاتی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م، له 1941 و به‌رگی دووه‌میش له 1956 دا به‌چاپ گه‌یاند
4- یادداشت "كوردستانی ئێراق و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود" 6 به‌رگه و هه‌موویان چاپكراون
5- دیوانێكی شیعری به‌ناوی "پاش ته‌مووز"

جگه له‌مانه‌ش به‌ده‌یان وتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك گه‌لاوێژ بڵاوكردۆته‌وه.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
1.00
Video
هه‌واڵ و ده‌نگ
ناودارانی دیکه له هه‌مه‌ڕه‌نگدا
Previous
میرحاج ئه‌حمه‌د
میرحاج ئه‌حمه‌د
هه‌ژده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی 1988.11.19 ئه‌فسه‌ری نیشتیمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕی به‌جه‌رگی كورد میرحاج ئه‌حمه‌د تاهیر ئاكره‌یی كۆچی دوایی كرد.ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌ساڵی 1911دا له شاری ئاكرێ له ...
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شۆڕشگێڕی ناوداری كورد و پاشای كوردستان شێخ مه‌حموودی كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی كاك ئه‌‌‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ...
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ...
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌فسه‌ری پایه‌ به‌رز و زانا و كه‌سایه‌تی ناوداری كورد ئه‌مین فه‌یزی به‌گ هه‌شتا‌و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 1925.02.16دا كۆچی دواییكردووه و تۆماری ژیانی ئه‌و ناوداره‌ی ...
مسته‌فا پاشای یاموڵكی
مسته‌فا پاشای یاموڵكی
سه‌ركرده‌ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامه‌نووس و شالیاری كورد میر لیوا ڕوكن "مسته‌فا پاشای یاموڵكی كوڕی مه‌لا عه‌زیز" له 1926.01.25دا له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دواییكرد ...
حاجی باقی
حاجی باقی
مامۆستای خه‌باتگێڕ و زانای لێهاتووی بیركاری "حاجی باقی حاجی ساڵحی مه‌نگۆڕ" له‌ ساڵی 1924دا له شاری كۆیه، شاری وێژه‌ و هونه‌رو خه‌باتی كوردایه‌تی چاوی ژیانی ...
مه‌لا فه‌ندی
مه‌لا فه‌ندی
شه‌ست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، زانایه‌كی ناودارو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كورد له هه‌موو لایه‌كی كوردستان، مه‌لا فه‌ندی له ڕۆژی 1942.12.31دا كۆچی دواییكرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له ...
عومه‌ر ساقی
عومه‌ر ساقی
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و ئاشقی وشه‌ی كوردی عومه‌ر ساقی (1913-1973) له سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بووه‌ته مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌كار له قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستان و زۆر به‌دڵسۆزییه‌وه نه‌وه‌ی ...
شه‌ریف پاشای خه‌ندان
شه‌ریف پاشای خه‌ندان
ناوی‌ محه‌مه‌د كوڕی‌ سه‌عید پاشای‌ كوڕی‌ حسێن پاشای‌ كوڕی‌ ئه‌حمه‌د ئاغای‌ خه‌ندانه‌. بنه‌ماڵه‌ی‌ خه‌ندان هاوكارێكی‌ نزیكی‌ پاشاكانی‌ بابان بووه‌و دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ بابانه‌كان. له‌ ...
ڕه‌فیق حیلمی
ڕه‌فیق حیلمی
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له ساڵی 1898دا له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی و ئاماده‌یی له به‌غداو ...
عادیله خانم
عادیله خانم
ژیان به هه‌موو لایه‌كی سه‌لماندووه كه شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا ته‌نیا به بیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناكرێ، ...
حه‌پسه‌خانی نه‌قیب
حه‌پسه‌خانی نه‌قیب
ئافره‌تی كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خانی کچی مه‌عرووفی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری ...
ساڵح یوسفی‌
ساڵح یوسفی‌
ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ساڵی‌ 1918 له‌گوندی‌ "بامه‌ڕنی‌" سه‌ر به‌قه‌زای‌ ئامێدی‌ له‌خێزانێكی‌ خوێنده‌وارو ئایینی‌ ناوداری‌ ناوچه‌ی‌ بادینان له‌دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌وه‌چه‌كانی‌ یوسف زاخۆلی‌ كه‌ زانایه‌كی‌ ...
قاسم سه‌دری ‌قازی
قاسم سه‌دری ‌قازی
سه‌دری قازی ساڵی 1908 له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایكبووه و هه‌ر له‌ مه‌هابادیش خوێندوێتی.سه‌دری قازی به‌ وه‌رگێڕانی زمانی بێگانه‌ی فارسی و ڕێنوێنی  هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واره‌كانی ...
مه‌حه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی ‌قازی
مه‌حه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی ‌قازی
محه‌ممه‌د حوسێن سه‌یفی ‌قازی ناسراو به حه‌مه‌حوسێن ‌خان ساڵی 1911 له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایكبووه. میرزا حوسێن سه‌یف‌ و لقوزات، باوكی حه‌مه‌حوسێن خان، یه‌كێك له‌ ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: