هه‌ندێ لایه‌نی شاره‌وه‌ی ژیانی ستیڤ جۆبز
ئه‌و سێ سێوه‌ی جیهانیان گۆڕی!
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن سێ سێ‌و جیهانیان گۆری سێوه‌که‌ی ئاده‌م و سێوه‌که‌ی نیوتن و سێوه‌که‌ی ئه‌پلی ستیف جۆبز، جۆبز ئه‌و پیاوه‌ی که تا مرد باوکی خۆی نه‌بینی، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی له یه‌ک وڵات‌دا ده‌ژیان. باوکی جۆبز به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و خه‌ڵکی سوریایه و ناوی عه‌بدولفه‌تاح جه‌نده‌لیه، ئێستا باوکی جۆبز که ته‌مه‌نی 80 ساڵه و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئوتێل و گازینۆی بۆمتاون له شاری ڕینۆی هه‌رێمی نیڤادا.
له ماوه‌ی ژیانیان دا هه‌م ستیڤ و هه‌م باوکی ناسنامه‌ی خۆیان شاردۆته‌وه نه‌یان وتووه که باوک و کوڕن. جه‌نده‌لی باوکی ستیف له 18 ساڵیه‌وه بۆ خوێندن له سوریاوه چووه‌ته زانکۆی ئه‌مریکی له لوبنان، له گه‌ڵ هاوڕێ قوتابیه‌کانیدا له دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌شاره خوری خۆپیشاندانی کردووه، چونکه ناوبراو ویستویه‌تی زیاتر له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. که بارودۆخی سیاسی لوبنان تێک ده‌چێ، جه‌نده‌لی ده‌چێ بۆ ئه‌مریکا و ده‌چێته دانشگای کۆلۆمبیا بۆ خۆێندن، دوای ساڵێک ده‌چێته دانشگای وسکسن و هه‌ر له‌و دانشگایه ماسته‌ر و دکتۆراش له ئابوری و زانسته سیاسیه‌کان به‌ده‌س دینی. جه‌نده‌لی له دانشگا ئافره‌تێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سویسری ئه‌ڵمانی ده‌ناسێ به ناوی جوان کارول و په‌یوه‌ندی ده‌گرن ، به‌ڵام که ماڵی باوکی کچه ده‌زانن ڕازی نابن و جیایان ده‌که‌نه‌وه. که ستیڤ له دایک ده‌بیت دایکی له سان فرانسیسکۆ ده‌یدات به ماڵێکی ده‌وڵه‌مه‌ند تا به خێوی بکه‌ن، ئه‌وانه پاول و کلار جۆبز بوون که ستیڤیان کرد به کوڕی خۆیان. شایانی باسه ستیڤ له باوکی خوشکێکی تری هه‌یه به‌ناوی مونا سیمبسۆن و نوسه‌رێکی گه‌وره‌یه له ئه‌مریکاو خاوه‌نی پێنج رۆمانی نایابه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌ده‌ردی ستیڤ چووه و باوکی له پێنج ساڵیه‌وه وازی لێهیناوه.جه‌نده‌لی ته‌نها یه‌ک جار وتویه‌تی کوڕێکم هه‌یه به‌ناوی ستیڤ، ئه‌ویش له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لاس فیغاس سه‌ن له نیسانی ئه‌مساڵدا.
ستیڤ جۆبز خۆی له 91 خێزانی له‌گه‌ڵ لۆرین بویڵپێکهوه ناوه وسێ منداڵیان هه‌یه. ستیڤیش خۆی له گه‌ڵ ئافره‌تیکی تر په‌یوه‌ندی ههبووهبهناوی کرستیان برینان و کچێکی لێ بووه ودانی پێدا نه‌ناوه له سه‌ره‌تادا، به‌ڵام دواتر دانی پێدا ناوه و ناوی لیزایه.
ستیڤ جۆبز ده‌ڵێ"هه‌ندێ جار ژیان سه‌رت ده‌کێشێ به به‌ردێکدا به‌ڵام نابی بێ هیوا بیت"
چه‌ند وته بۆ مه‌رگی ستیڤ جۆبز
ئۆباما "ستیڤ یه‌کیک بوو له گه‌وره‌ترین داهینه‌ره ئه‌مریکیه‌کان، ئه‌و زۆر ئازا بوو، ئه‌و به شێوزاێکی جیا بیردەکردهوه، ئه‌و بوێر بوو و وه باوه‌ڕی هه‌بوو که ده‌توانی جیهان بگۆڕێ وه ئه‌وه‌نده‌ش لێهاتوو بوو ده‌یتوانی ئه‌و کاره بکات"
سه‌رۆکی شاره‌وانی نێیۆرک " ئه‌مریکا به‌هره‌مه‌ندێکی له ده‌ستدا که له یادماندا ده‌مێنیته‌وه وه‌ک ئه‌دیسۆن و ئاینشیتاین و بیری ئه‌و شکڵ و شێوازی جیهان دیاری ده‌کات بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک" .
بێل گێتس " کاریگه‌ری جۆبز گه‌وره‌یه له سه‌ر جیهان و نه‌وه‌کانی داهاتوویش هه‌ست به‌و کاریگه‌ریه ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی واڵت دیزنی زه‌به‌لاح رۆبیرت ئاغر "دونیا که‌سایه‌تیه‌کی که‌م وێنه‌ی له‌ده‌ستدا"
له سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌وه کورتکراوه‌ته‌وه
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک سیروان بۆ ئەم بابەت و زانیاریانە.
دەست خۆش زانیاریەکی بە سودە
ماندوونەبیت، دەستخۆش بۆ باسەکەت لێرە.
بە دەگمەن عەرەب هەیە باسی شتێ بکات نەیلەوتێنێ و درۆودەلەسە و خوڵقاندنی شتی بێتام و لە کۆتایشدا ڕۆناڵدۆ دایکی لوبنانییە و کاکا لە ئیمارات بوو بە موسڵمان و باوکی ستیڤ جۆب شاگردی جەمال عەبدوولناسر بووە.
مستەفا ئاغای کەناڵی بی‌بی‌سی زۆر جوانی لەسەر ئەم هەڵیت و پەڵەتانەی عەرەب نوسیوە لە نێت و بەتایبەت فەیسبووک و یوتوب. دەیوت بنوسە فەزیحە ئیتر یەک ملیۆن فەزیحەی تێدایە لە یوتوب یەکێکیان شتێک نین شایەنی تەماشا کردنیش بێت وەکو فەزیحە.
جا ڕاستی ئەو حیکایەتەش:
باوکی نە خۆی شاردۆتە و نە دایکی و نە کەس، کوڕی زانایەکی سوری و کچێکی ئەمریکی بووە لەبەر قورسی ژیان و پارەی خوێندن و نەتوانینی بەخێوکردنی منداڵ (خستنەوەیەکی بێپلانیش) منداڵەکە هەڵگیراوەتەوە لە لایەن خانەوادەیەکی ترەوە هەر لەئەمریکا کە هەمان ناوی خێزانی ئەوانی وەرگرتووە (ئەمەش لە ئەوروپا و ئەمریکا زۆرە بە تایبەت بۆ منداڵانی وڵاتانی بێدەرەتان، بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی لە ئەوروپا و ئەمریکا ناوخۆشدا ڕێژەکە زۆر بەرزتر بوو لەوەی ئێستا، بە زەبری هاتنەناوەوەی دەیان یاسای داڵدەیی دایکێتی و پشتگیری یاسایی و مادی توند).
والسلام
ده‌ستخۆش، به‌س به DNA مه‌گه‌ر بزانرێت دایک و باوکی کێیه.
Shvan Berzan لە پەڕەی تایبەتی خۆی و ویکیپیدیا ناوی سیانی و خۆی باوکی و دایکی بنەڕەتی و هەڵگەرەوەکەشی نوسیوە بە شانازیشەوە. ئەوە شتێک نییە جێگای باس بێت.
بۆ وەبیر هێنانەوە، مێژوی مرۆڤایەتی بریتی نییە لەم نیوە سەدەیەی دوای شەری جیهانی دووەم و ماوەی دوای شۆڕشی پیشەسازی نییە، ئەگەر تەماشای مێژوو بکەین، دڕندەترین تاوان و ئەشکەنجەی مرۆڤ لەئەروپادا هەڵقوڵاوە، زۆرترین داگیرکاری لەمێژوودا وڵاتانی ئەوروپان، هۆکاری دواکەوتن و پێشنەکەوتنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەر پلان و سیاسەتی ئەمانە ، ڕیگرن، گەرنا ئێمە خاوەنی کۆنترین مێژووی شارستانین، کوا مێژووی ئەروپا؟
تەنیا ٢٠ ساڵی‌تر ، گەر بمێنیین دەبینین ، چین ، هند و کۆریا و ژاپۆن و هەندێک لەوڵاتانی تری ئاسیا ، چۆن پێشدەکەون، کێ دەبێ بەزلهێز و کێ دەبێ بەهێزترین وڵاتی ئابووری، بەڵام عەرەب تاخاوەنی ئەو نەوتە زۆرەبن ، نایەڵن پێشبکەون ، لەبەرئەوە گەر یەکبگرن، ئەتوانن وەکو یاری پلەی ستەیشن ، یاری بە جیهان بکەن بەتایبەتی بازاڕی بازرگانی.
بۆ ئەوەی عەرەب شانازی دەکەن، هەموو نەتەوەیەک وایە، من بیستومە مەسعود ئۆزیل کوردە، بەدەست خۆم نییە حەزئەکەم هەموو گٶڵەکانی ڕیاڵ ئەو بیکات.
منیش زێدانم زیاتر خۆشئەویست لەبەرئەوەی بەڕەگەز جەزائیرییە، ئیتر عەرەب بۆ ئەبێ شانازی پێوەنەکەن.
برادەران باسەکە با نەگۆڕێت، من تەنها ئەوەم ڕاستکردۆتەوە کە نە ستیڤ نە ژنی نە مناڵی نەخێزانی کەسیان هاشایان نەکردووە و ئەمە ئیشی عەرەبە و هیچی تر.