سه‌باره‌ت به‌ناردنى هێز بۆ كۆبانى سه‌رۆكى هه‌رێم نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

21/10/2014 08:43:00 م

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانى.

بڕیار وایه‌ به‌یانى 22/10/2014 په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێك به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌  ساز بكات تیایدا ئه‌م داواكارییه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌وه‌ و له‌نێو هۆڵى په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ بكرێت.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ