تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京؛ شێوەی خوێندەوەی "تۆکیۆ" واتە پایتەختی ڕۆژھەڵات)؛ بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京都؛ شێوەی خوێندنەوەی "تۆکیۆ-تۆ") پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە و یەکێک لە ٤٧ پارێزگاکەی ژاپۆنە، دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە، وە دیوی ڕۆژئاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا، لە ساڵی (١٨٦٨ز)ەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری و ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە. ڕووبەری پارێزگاکە ٦٠٠کلم²، حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە شارەکەی دابەش کردووە بەسەر ٢٣ ناوچەوە یاخود گەڕەکەوە (بە ژاپۆنی: 区؛ شێوەی خوێندنەوەی "کوو") کە ئەمانیش دابەش دەبن بەسەر ٣٩ شارەوانی و دوو دوورگەی بچووک کە دەکەونە ڕۆژئاوای پارێزگاکە، ژمارەی دانیشتووانی گەورەترین ناوچەی پارێزگاکە ٨ ملیۆن کەسە وە بەھەموو ناوچەکان و دوو دوورگەکەیشی ژمارەی دانیشتووانەکەیان دەگاتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس وە ئەگەر ھەموو پارچە زەویەکانی دەوروبەری لەگەڵی ھەژمار(حیساب) بکرێت کە ڕووبەرەکەی نزیکی ١٠،٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایە کە پێک ھاتوون لە کۆمەڵە شارۆچکەیەکی بچووک بچووک لەگەڵ سێ شاری گەورە کە ناوەکانیان (یوکوھاما، کاواساکی، چیبا)یە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە دەگاتە ٣٥ ملیۆن کەس بەمەش دەبێتە قەڵەباڵغترین ناوچە لەسەر ڕووی زەوی لە ڕووی دانیشتووانەوە.
|
|
ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا |
|
|
|
ناوەڕاستی ئاسیا |
|
|
باشووری ئاسیا |
|
|
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا |
|
|
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا |
|
|