به‌بۆنه‌ی 25 نۆڤومبر، ڕۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه به‌دژی توند‌وتیژی ژنان
هه‌موساڵێک له 25ی نۆڤێمبه‌ردا، ڕۆژی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی توند‌وتیژی دژ به‌ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا چالاکی جۆراوجۆر به‌ڕیوه ده‌برێ، هاوکات ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕاپۆرتی سالانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ژنان ودیارده‌ی توندوتریژی دژ به‌ژنان بڵاوده‌کاته‌وه.
ئه‌مساڵ ڕاپۆرتێکى نەتەوە یەکگرتوەکان ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه که لە سێ ژن یەکێکیان ڕوبەروى ئازارى جەستەیی و دەستدرێژى سێکسى دەبێتەوە، (UN) بڵاوی کردۆتەوە، که نیوەى ژمارەى ئەو ژنانەى دەکوژرێن لە جیهاندا لەسەر دەستى مێردەکانیان، یاخود خێزانەکانیانە و کوشتنى ژنان هۆکارێکى سەرەکى مردنى ژنانە لە جیهاندا، کوشتنى ژنان زیاتر لە شێرپەنجە و مەلاریا دەبێتە هۆى مردنى ئافرەتان لە جیهاندا کە ئەمەش زەنگێکى ئاگادارى مەترسیدارە سەبارەت بەو پێشێلکارییانەى بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت.
له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌مساڵ، جارێکی‌تر کێشه‌ی ژن ودیارده‌ی توند‌وتیژی دژ به‌ژنان که‌وته‌وه به‌رباس وشوێنی خۆی له‌که‌ناڵه‌کانی میدیاوه په‌یداکرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه بۆ باش بوونی دۆخی ژنانی کوردستان وبه‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و بواره‌کانی خوێندن و دادگا‌و که‌رته ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کات، به‌لام به‌پێی خودی ئه‌و ئامارانه‌ی که له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی به‌ره‌نگاری دژ به‌توندوتیژی ژنان بلاو کراونه‌ته‌وه، به‌رۆشنی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که له کوردستان وله‌ژێر سایه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردی‌دا، هێشتا ژنان وکچانی کوردستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌وپه‌ڕی تاوانه‌کانی توند‌وتیژی ده‌بنه‌وه، هاوکات ئاماره‌کان ئه‌و ئاماژه‌یه‌ش ده‌رده‌خه‌ن که نایه‌کسانی وسته‌می ژنان وهه‌لاواردنیان به‌هۆی ژن بونیانه‌وه یه‌ک واقعیه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و ڕیشه‌ی له‌سیسته‌میکی ئابوری و قانونی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیدایه که‌به‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌لایه‌ن پارته سیاسیه کوردیه‌کانه‌وه نزیکه‌ی 30 ساڵه به‌ڕیوه‌ده‌برێت.
ئه‌مساڵ وه‌ک هه‌موساڵیکیتر له25 نۆڤێمبه‌ردا، حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێکی 16 ڕۆژه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند‌وتیژی دژ به‌ژنان ڕاگه‌یاند. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌شدا ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمانی سه‌ر به‌حوکمه‌تی هه‌رێم به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای “تواناسازیی و بەشداریی کارا” وگروپی ژنان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باخی (25)ی نۆڤەمبەر لە پارکی هەواری شاری سلێمانی، وه‌هه‌روه‌ها له‌شاری هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌له چالاکیه‌کی هونه‌ری و سه‌رگه‌رمی بۆ ژنان ئه‌نجام درا. به‌پێی بۆچونی چالاکوانانی جولانه‌وه‌ی یه‌کسانی ژنان، هه‌موو ئه‌م چالاکیانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که، ڕواڵه‌تین وته‌نها بۆ خۆ هه‌ڵواسینی حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانه به‌مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه وبنه‌ما وپایه قانونی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌و سته‌م ونابه‌رابه‌ریه‌ی به‌سه‌ر ژنانی کوردستانه‌وه‌یه وه‌ک خۆی ده‌هێڵیته‌وه ناتوانی به‌ر به‌و تاوان وتوندوتیژیانه بگرێ که ڕۆژانه قوربانیان لێده‌سێنێ.
ئه‌گه‌ر به‌نمونه ئاماره‌کانی یه‌کێک له بەرێوەبەرایەتىه گشتیه‌کانی بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان وه‌ربگرین ئه‌وا له‌ماوه‌ی 9مانگی ساڵی 2019 دا، 375 حاله‌تی توند‌وتیژی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه، له‌م ڕێژه‌یه ٩٢ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە، هه‌روه‌ها لە ماوەی ئه‌م نۆ مانگه‌دا ٣٥ ژن کوژراون و ٥٧ ژنیش خۆیان کوشتووە، ٢٠٧ ژنی دیکەش سووتاون و خۆیان سوتاندووە.
به‌شیوه‌یه‌کی وردتر ئاماره‌که پێمان ده‌ڵیت لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا، ٣٥ ژن کوژراون و ٥٧ ژن خۆیان کوشتووە، ئەو دوو حاڵەتەش بە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو کوشتن کەمی کردووە و خۆکوشتن وەک خۆی ماوەتەوە، کە ٣٨ کوژرابوون و ٥٧ ژنی دیکەش خۆیان کوشتبوو.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، ٢٠٧ ژن لە هەرێمی کوردستان سووتاون و خۆیان سووتاندووە، کە ١٢٥ ژن سووتاون و ٨٢ ژن خۆیان سووتاندووە، بۆیە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو سووتان زیادی کردووە و خۆسووتاندن کەمی کردووە، کە سووتان ١١١بووە و خۆسووتاندن ٨٥ بووە.
لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ٩٤ حاڵەتی دەستدرێژیی جنسیی تۆمارکراوە، بەڵام لە نۆمانگی ساڵی ڕابردوو حاڵەتەکان زیاتر بوو، کە٩٧ حاڵەت بوون.
هەروەها لە ئەمساڵدا ڕێژەی سکاڵاکردن زیادیکردووە و بەپێی ئامارەکە هەشت هەزار و ٤٠٩سکاڵا تۆمار کراون، لەکاتێکدا له‌سالانی ڕابردوودا شەش هەزار ٨٥٧ سکاڵا تۆمار کرابوون
وه‌له ناوچه‌ی سۆرانیش که‌ڕێژه‌ی روداوه‌کانی توند‌وتیژی له‌دژی ژنانی تیادا دیارده‌یه‌کی باوه ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توند‌وتیژی دژ بە ژنان لە قه‌زای سۆران، ئاماژەی بەوە کرد؛ رێژەی ئەنجامدانی توند‌وتیژی دژ بە ژنان لە سنوری هەر چوار قەزای سۆران و چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر به بەراورد بە ساڵی رابردو که‌می کردووه لە (290) حاڵەتەوە كەمیان كردوە بۆ (246) حاڵەت، لەوانەش كوشتن و خۆكوشتنی تێدا تۆمارنەكراوە، بەڵام رێژەی سوتان و خۆسوتاندن و خۆخنكاندنی ژنان بە رێژەیەكی كەم زیادی كردوە و رێژەی دەستدرێژی سێكسیش كەمی كردوە.
ئه‌م ئامارانه وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه وبه‌م پێیه‌ش ناتوانێ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی ژنانی کوردستان بگرێته‌خۆی، به‌لام خودی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات که‌ژنانی کوردستان دوای زیکه‌ی 30 ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌لاتدارێتی حزبه کوردیه‌کاندا، هێشتا له‌به‌رده‌م لێشاوێکی گه‌وره‌ی توند‌وتیژی و سته‌م و نایه‌کسانیدان، بێگومان ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵیت که ڕێخراوه‌کانی ژنان نابێ نه‌ک هه‌ر به‌پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌لاتداران بڕوا بکه‌ن که‌گوایه دۆخی ژنان روو له‌باشیه، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌رجۆره باشکردنێکی ڕه‌وشی ژنان له دوتوێی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ ولێبڕاوانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی یه‌کسازنیخوازی کۆمه‌لگادا ببیننه‌وه وبۆی تێ‌بکۆشن ..
تێبینی:
ئه‌م ڕاپۆرته له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌دواداچوونی که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، له‌لایه‌ن تیمی هاوکارانی به‌شی کوردستانی عێراق، له ڕێکخراوی ژنانی کورد وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له‌چوارچێوه‌ی چالاکیه‌کانی 25ی نۆڤه‌مه‌بر، ڕۆژی جیهانی ڕاوه‌ستانه‌وه به‌دژی توند‌وتیژی ژنان، ئاماده‌کراوه.