هەمەڕەنگ

کورتە فیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین نمایش دەکرێت

03:09 - 23/01/2020 291 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 


کورتە فیلمی کوردی( کۆلارەکان _ باد بادک ها)، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین دەکات کە بە سێهەم گەورەترین فێستیڤاڵی فیلم دادەنرێت.

 
سوهەیب شێخ ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەریا فیلم لە لێدوانێکی تایبەت بە "زەمەن"دا راگەیاند، کورتە  فیلمی کۆلارەکان وەک یەکەم فیلمی کوردی توانیویەتی بگاتە  فێستڤاڵی  نێودەوڵەتی بەرلین کە ماوەی حەفتا ساڵە  بەردەوامە و لە ساڵی ١٩٥١ یەکەم فیستڤاڵی خۆی ئەنجامداوە.

وتیشی ئەم فێستیڤاڵە بە سێهەم گەورەترین فێستڤاڵی فیلم دادەنرێت لە دوای فێستڤاڵەکانی ( کان و ڤێنیز ) و ساڵانە بۆ ماوەی دە رۆژ بەردەوام دەبێت.

کورتە فیلمی کوردی کۆلارەکان لە ١٤خولەک پێکهاتووە و لەلایەن دەرهێنەری ناسراو سەید پەیام حسێنی کارى دەرهێنانى بۆکراوە و کۆمپانیای پەریا فیلم بەرهەمهێنەریەتی و زۆرینەی بەرهەمەکانیشی بەشداری پێشبڕکێ و فیستیڤاڵە نێودەڵەتیەکانی کردووەو چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لە  ماوەی  رابردووش  درامای کوردی زارا کە ٢٥ ئەڵقەی ٣٥ خولەکییە لەلایەن کۆمپانیای پەریا فیلم بەرهەمهێنراو چاوەڕێ دەکرێت بەمزوانە  پەخش بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن