ئاسایشی ھەولێر بەڵگەیەکی سەیر لە تیرۆرکردنی مەلا وشیار ئیسماعیل ئاشکرا دەکات و دەڵێت، مەلا وشیار لەسەر جنێودان بە شۆفێرێک تیرۆر کراوە.
برایەکی مەلا وشیار بۆ چەند دەزگایەکی راگەیاند ئەوەی ئاشکرا کردووە: ئاسایش پێی وتوون، پێش ١٥ رۆژ لە تیرۆرکردنەکەی، مەلا وشیار جنێو و قسەی نەشیاوی بەو کەسە وتووە ئێستا لای ئاسایش دەستبەسەرە و ئەویش بڕیاری کوشتنی داوە.
سەعات ١٠:٣٠ ی شەوی ٢٠١٦/١١/٢٢، مەلا وشیار ئیسماعیل کە کەسایەتییەکی دیاری شاری ھەولێر بوو، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا و لە ئێستاشدا ئاسایشی ھەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە دەستگیر کردووە، بەڵام رێگە نەدراوە بە کەسوکاری مەلا وشیار ئەو کەسانە ببینن.