ئازار 26, 2022

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

هەرێمى کوردستان بەشدارى فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز دەکات

جەلال قەلعەشاخانی لە کۆبوو‌نەوەی بنکەی بەڕێوەبەری پانزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز لە سنە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ١٤ شانۆ لە سێ وڵاتی دەرەکی ڕەوانەی نووسینگەی پانزدەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی لە سەقز کراون.
شایەنی باسە تا ئێستا ٦٩ گرووپی شانۆیی دەقی شانۆنامە و CDی کارەکەیان ڕەوانەی نووسینگەی ئەم خولە لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەق کردووە کمە چواردەیان لە وڵاتانی سووریا، هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیاوە گەیشتۆتە نووسینگەی پانزدەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز.
بەڕێوەبەری فەرهەنگی شارەکە باسی لەوە کردووە کە دوای پێداچوونەوە و لێکدانەوەی داوەرانی قۆناغی یەکەم، ١٢ گرووپی شانۆیی بۆ بەشی کۆتایی فێستیڤاڵ دەناسرێن و "ئەمساڵ لە پێناو نرخاندنی فەزای فەرهەنگی و بەهادان بە بە بەرهەمە شازە هونەرییەکان و گۆرانکاری لە پێکهاتەی ئەم خولە لە فێستیڤاڵ، فێستیڤاڵ بە شێوەی ناڕکابەرانە بەڕێوە دەبرێت و لە ماوەی ٤ رۆژی بەڕێوەچوونی پانزدەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز ٣ گرووپی شانۆیی بیانی و ٩ گرووپی ناوخۆیی بەرهەمەکانیان دەبەنە سەر شانۆ و لە پەنای نمایشی بەرهەمە شانۆییەکان، دانیشتنی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان بە بەشداری و ئامادەبوونی کارناسان و مامۆستایانی گەورەی شانۆی کوردی لە ئاستی وڵات بەڕێوە دەچیت".
ئامانجەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی بریتین لە نرخاندنی زمانی کوردی وەک هاندەر و پاڵپشتێکی دەوڵەمەند بە پێی ڕەسەنایەتی و بایەخە فەرهەنگییەکان و بە داکۆکی لە میراتی نیشتمانی، ڕوانینێکی نوێ بە فەرهەنگی خێڵەکی و ڕێوڕەسم و ئایینە نەریتییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان، ڕەخساندنی بەستێنێکی گونجاو و کەشێکی فەرهەنگی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەندێشەگەلی داهێنەرانە و نوێگەرانە لە نێوان هونەرمەندانی بۆاری شانۆ و جەماوەر، داڕشتنەوەی داهێنەرانەی حیماسە، ئایین و ڕێوڕەسمە نیشتمانی و ئایینییەکان لە رێگەی هونەری بەرزی شانۆ.
پانزدەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە ٧ تا ١١ی خەزەڵوەر لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.

 

© 2017 Hawler